چۆن لە ڕەمەزاندا خۆت لە بۆنی ناخۆشی دەم ڕزگار دەكەی
بۆنی ناخۆشی دەم چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانە پشتگوێخستن و گرنگی نەدان بەتەندروستی و پاكوخاوێنی دەم و ددان. كە ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی بۆ ناو هەناو. ئەم دۆخەش لە كاتی رۆژووگرتندا زیاتر دەكەوێ. بەهۆی ئەوەی هیچ میوە و خۆراك و خواردنەوەیەك بۆ ماوەیەكی درێژ ناچێتە نێو دەم و هەناوەوە.
هەروەها چەند جۆرە خواردنێكی دیاریكراویش هەن كە دەبنە هۆی پەیدابوونی بۆنی ناخۆش لەنێو دەمدا.
شارەزایان بەوە ئامۆژگاری رۆژووگر دەكەن لە كاتی پارشێودا میوە و سەوزەی تازە بخۆن.
هەروەها پێویستە رۆژووگر غەرغەرە بەئاو بكات و نێو دەمی پاك بكاتەوە بەسۆدا یان ئاوی لیمۆ.
هەروەها غەرغەرەكردن بەكوپێك ئاو و هاڕاوی قەرەنفل.
دووركەوتنەوە لە خواردنی پیاز و سیر لەكاتی پارشێودا.
دووركەوتنەوە لە خواردنی پەنیر لە كاتی پارشێودا، چونكە ئەویش دەبێتە هۆی پەیدابوونی بۆنی ناخۆش لەنێو دەم.
باسنیوز