هەندێك دەرمان ئێسك فشەڵ دەكەن

هەندێك دەرمان ئێسك فشەڵ دەكەن
ژووری پزیشكانی دەرمانسازی ویلایەتی هیسن لە ئەڵمانیا دەڵێن هەندێك دەرمان و چارەسەری پزیشكی رێگەخۆشدەكەن بۆ تووشبوون بە فشەڵبوونی ئێسك، ئەوەش بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی.

لە نموونەی ئەو دەرمانانەی دەرمانسازە ئەڵمانەكان ئاماژەیان پێكردوون، دەرمانەكانی دژەخەمۆكی، دەرمانەكانی چارەسەری رژێنی دەرەقی و هەندێك دەرمانی دژە ترشەڵۆكی گەدەن.

پزیشكانی ئەڵمانیا گوتوویانە بۆ رێگری لە فشەڵبوونی ئێسك دەبێ وەرزش و چالاكی جەستەیی بەشێكی گرنگی پلانەكانی خەڵكی بن، لە خۆراكەكانیشیان بڕی گونجاوی كالسیۆم و ڤیتامین دی هەبن.

كالسیۆم و ڤیتامین دی لە چیادا هەن؟

سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی كالسیۆم بریتین لە پەنیر، ماست، شیر، ماسیی سەردین، سەوزە گەڵاپانەكانی هاوشێوەی سپێناخ و كەلەرم و شێلم، هەروەها سۆیە و تاڕادەیەك پاقلەمەنییەكان.

هەرچی ڤیتامین (D) یە ئەوە بەشێوەیەكی سەرەكی لە ئەنجامی بەركەوتنی تیشكی هەتاو لە پێست درووستدەبێ، ئەو خۆراكانەش كە ئەو ڤیتامینەیان تێدایە بریتین لە: ماسییە چەورەكانی وەك سەلەمون و تونە، جگەری بەرخ، پەنیر و زەردێنەی هێلكە.


روداو
Top