بەگشتی منداڵ بە دایك و باوكی ناڵێت كە گرفتی لە بینیندا هەیە یان نازانێت كە گرفتی هەیە. كە منداڵ گرفتی لە بینیندا هەبێت ئەوا بە بەدیكردنی 10 نیشانە لە منداڵەكەتدا دەزانیت كە گرفتی لە بینیندا هەیە و پێویست بە سەردانی دكتۆری چاو دەكات بێ دواكەوتن، نیشانەكان ئەمانەن: زوو زوو یان بەردەوام راگوشینی چاوەكان لەكاتی سەیركردندا، سەرئێشە لە كۆتایی رۆژدا، داخستنی یەك چاو لەكاتی سەیركردن و یاریكردندا، ناڕحەتبوون بە تیشكی بەهێز و دووركەوتنەوە لە رووناكی گەش، خێلبوونی چاوەكان Squinting لەكاتی تەركیزكردن و خوێندنەوە یان لەكاتی سەیركردنی تەلەڤزیۆندا، پۆزیشنی نائاسایی سەر لەكاتی سەیركردندا بۆ نموونە سووڕاندنی سەر بۆ لایەك لەكاتی سەیركردنی شتێك، نزیككەوتەوە بۆ بینینی باشتر بەتایبەتی بۆ سەیركردنی تەلەڤزیۆن و خوێندنەوەی كتێب،جوولاندنەوەی چاوەكان بە ئاراستەی جیاواز لەكاتی تەركیزكردن لەسەر بینینی شتێك، سووربوونەوەی چاو كە جگە لە هەوكردن و هەستەوەری چاو لەوانەیە كە نیشانەیەك بێت بۆ گرفت لە بینیندا، هەروەها چاوئێشە كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ سەرئێشە كە گەلێك جار نیشانەیەكە بۆ گرفت لە بینیندا بە شێوەی كورتبینی Myopia، دووربینی Hyperopia یان ئەستیگماتیزم Astigmatism.