میوەی وشككراو سەرچاوەیەكی باشە بۆ كانزایەكان

میوەی وشككراو سەرچاوەیەكی باشە بۆ كانزایەكان
ئەگەرچی بەهای خۆراكی میوەی وشككراو Dried fruits كەمترە لە بەهای خۆراكی میوەی تازە، بەڵام هێشتا سوودی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە. كە باسی میوەی وشككراو دەكرێت زۆر كەس پێیان وایە تەنیا مێوژ دەگرێتەوە، ئێستا چەندین میوەی تر وشك دەكرێنەوە و بۆ خواردن سوودیان لێ وەردەگیرێت، بۆ نموونە سێو، قەیسی، مۆز، گێلاس، خورما، هەنجیر، كاكی، ئەناناس، هەرمێ، ئاڵوباڵو..تاد. میوەی وشككراو لە میوەی فرێش و تازە خۆڕاگرترە چونكە رێژە بەرزەكەی ئاوی لە دەست داوە كە پێویستە بۆ گەشەی بەكتریا، بۆیە دەتوانرێت كە بۆ ماوەیەكی زیاتر هەڵبگیرێت. جگە لەمە، میوەی وشككراو بە بەراوەرد لەگەڵ میوەی فرێش وزەی زیاتر و رێژەیەكی بەرزتر لە ماددە خۆراكییە گرنگەكان Nutrients لەخۆدەگرێت بەتایبەتی كانزایەكان، بۆ نموونە ئاسن، پۆتاسیۆم. بەگشتی میوە وشككراوەكان رێژەیەكی بەرزتری ریشاڵ و كاربۆهیدرات بە شێوەی شەكر لەخۆدەگرن، بەڵام لەبەر لەدەستدانی ئاو، ئەو ڤیتامینانەی تێدا نامێنن كە لە ئاودا دەتوێنەوە وەكو ڤیتامین C و كۆمەڵە ڤیتامینەكانی B. هەوڵ بدە كە میوەی وشككراو بە كەمی بخۆیت و نەكەیتە جێگرەوە بۆ میوەی تازە.
Top