زیانەکانی خواردنی خورما بە چاییەوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (afkarnews.ir)، شەکری خورما کاتێک لەگەڵ ئاوی کوڵاو یان چایی کۆڵاو یەک دەگرن، لەش هەموو شیرنییەکەی هەڵدەمژێت و ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی لەش هەیە.
چایی و قاوە لەو خواردنەوانەن کە لەهەموو وڵاتانی جیهان بە مادەی شیرینی وەکوو قەند دەخورێنەوە، بەڵام شەکر و قەند زیان بە ددان دەگەیەنێت، هاوکات دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکریش لە لەشدا.
پزیشکان دەڵێن: "خواردنەوەی چایی بە میوەی وشکەوە باشترین هەڵبژاردەی کە دەتوانن لە بری خورما و قەند بەکاریان بێنن.
پزیشکان لە سەر ئەو بڕوایەن کە خواردنی میوەی وشک وزەی پێویستی لەش دابین دەکات و سوودیشی بۆ تەندروستی لەش هەیە.
باسنیوز