گەشەی قژ پەیوەندی بە جۆری خۆراكەوە هەیە

گەشەی قژ پەیوەندی بە جۆری خۆراكەوە هەیە
خۆراك رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ بەهێزكردنی گەشەی قژ، بەڵام بە رێكخستنی جۆر و بڕی خۆراك، بۆ نموونە پێویستە كە رێژەی پرۆتین لە خۆراكی رۆژانەتدا بەلای كەم لە 15% كەمتر نەبێت، باشترین سەرچاوەكانی پرۆتین بریتین لە: گۆشتی بێ چەوری، ماسی، پەڵەوڕ، هێلكە، پاقلەی سۆیا، ئەلبان، دانەوێڵە و تۆوەكان. بڕی تەواوی كاربۆهیدرات بخۆ چونكە سەرچاوەی وزەیە و یارمەتی گەشەی شانەكانی لەش دەدات كە رەگی مووەكانیش دەگرێتەوە. كاربۆهییدراتەكان بەتایبەتی دانەوێڵەی تەواو و پەتاتە و سەوزە و میوەكان كە سەرچاوەن بۆ كۆمەڵەی ڤیتامین B، زۆر گرنگن بۆ تەندروستیی رەگی قژ واتە بەشە زیندووەكەی قژ، وا باشە كە كاربۆهیدرات رێژەی 55-60% ی خۆراكی رۆژانەت پێكبێنێت. با رێژەی چەوری لە سەرچاوەی ئاژەڵی و رووەكی لە خۆراكی رۆژانەت لە 25-30% پتر نەبێت، چونكە چەوری وزەی زۆر لەخۆدەگرێت، بۆیە زیاتر لەم رێژەیە لەوانەیە كە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش یان قەڵەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن، هەوڵ بدە كە چەورییە ناتێرەكان هەڵبژێریت. خۆراكت جۆراوجۆر بكە و بەپێی چەندێتی چاڵاكی فیزیكی بڕی خۆراك رێكبخە و لەبیر نەكەیت كە رێگاكانی مۆدێرنی ئامادەكردنی خۆراك لە كوالیتی بەهای خۆراكی Nutrient quality كەم دەكەنەوە، شەكەتی دەروونی یان سترێسی توند هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی ماددە خۆراكییە گرنگەكان لە لەشدا، ریجیم Dieting بەتایبەتی ریجیمی هەڵە و نازانستییانە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستی و گەشەی قژ، پیربوون كاریگەرییەكی خراپی هەیە لەسەر خۆراك و تەندروستیی قژدا، وەرزشیش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەندێك ماددەی خۆراكی لە لەشدا، لە هەندێك حاڵەتدا ڤیتامین و كانزاكان بە شێوەی دەرمان یان هاندەری خۆراكی Supplements پێویست دەكات، بەڵام تەنیا لەژێر چاودێری دكتۆردا.
Top