قەڵەوی 3 هۆكاری سەرەكی هەیە
1. جینەكان
هەندێك كەس زووتر لە خەڵكانی تر كێشیان زیاد دەكات بێ ئەوەی كە هۆكارێكی ئاشكرا هەبێت جگە لە فاكتەری جینەكان. بەم دواییە چەند جێنێكی پەیوەست بە زیادبوون و كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن دەستنیشانكراون. ئەگەر تەنیا باوك قەڵەو بێت ئەوا ئەگەری قەڵەوبوونی منداڵەكان دەگاتە 50%، ئەگەر دایك و باوك هەردووكیان قەڵەو بن ئەوا ئەگەری قەڵەوبوونی منداڵەكان دەگات 80%.
2. خۆراك
ئەو كەسانەی كە خۆراكی پڕ وزە (پڕ چەوری، پڕ كاربۆهیدرات) دەخۆن زیاتر ئەگەری كێشی زیاد و قەڵەویان لێ دەكرێت بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی كە خۆراكی كەم وزەی وەكو سەوزە و میوە دەخۆن. زۆر كەس لەكاتی هەستكردن بە شەكەتی و دڵتوندی پەنا دەبەنە بەر خواردن بە تایبەتی خۆراكی چەور و شیرین، ئەگەر كەمێكیش بەم خواردنانە هێور ببنەوە، بەڵام بارە دەروونییەكەیان چارەسەرنابێت بەڵكو كێشی لەشیان زیاد دەكات.
3. چاڵاكیی فیزیكی
ئەو كەسانەی كە بەردەوام چوستن و چاڵاكیی بەدەنیان هەیە ئەگەری كێشی زیاد و قەڵەوبوونیان كەمە، كەچی كەسانی تەمەڵ و كەم جوولە زیاتر ئەگەری زیادبوونی كێش و قەڵەویان لێەكرێت.