قەڵەوی 3 هۆكاری سەرەكی هەیە

قەڵەوی 3 هۆكاری سەرەكی هەیە
لە راستیدا سێ هۆكاری سەرەكی دەبنە ئەگەری زیادبوونی كێش و قەڵەوی Obesity، جا یەك فاكتەر بە تەنیا یان زیاتر لە یەك فاكتەر بە یەكەوە:
1. جینەكان
هەندێك كەس زووتر لە خەڵكانی تر كێشیان زیاد دەكات بێ ئەوەی كە هۆكارێكی ئاشكرا هەبێت جگە لە فاكتەری جینەكان. بەم دواییە چەند جێنێكی پەیوەست بە زیادبوون و كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن دەستنیشانكراون. ئەگەر تەنیا باوك قەڵەو بێت ئەوا ئەگەری قەڵەوبوونی منداڵەكان دەگاتە 50%، ئەگەر دایك و باوك هەردووكیان قەڵەو بن ئەوا ئەگەری قەڵەوبوونی منداڵەكان دەگات 80%.
2. خۆراك
ئەو كەسانەی كە خۆراكی پڕ وزە (پڕ چەوری، پڕ كاربۆهیدرات) دەخۆن زیاتر ئەگەری كێشی زیاد و قەڵەویان لێ دەكرێت بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی كە خۆراكی كەم وزەی وەكو سەوزە و میوە دەخۆن. زۆر كەس لەكاتی هەستكردن بە شەكەتی و دڵتوندی پەنا دەبەنە بەر خواردن بە تایبەتی خۆراكی چەور و شیرین، ئەگەر كەمێكیش بەم خواردنانە هێور ببنەوە، بەڵام بارە دەروونییەكەیان چارەسەرنابێت بەڵكو كێشی لەشیان زیاد دەكات.
3. چاڵاكیی فیزیكی
ئەو كەسانەی كە بەردەوام چوستن و چاڵاكیی بەدەنیان هەیە ئەگەری كێشی زیاد و قەڵەوبوونیان كەمە، كەچی كەسانی تەمەڵ و كەم جوولە زیاتر ئەگەری زیادبوونی كێش و قەڵەویان لێەكرێت.
Top