هۆكارە وروژێنەرەكانی سەرئێشە
• گوشار و شەكەتی دەروونی یان سترێس لەبەر بارگرانی كار دەبێتە هۆی گرژەسەرئێشە Tension headache.
• كەش و هەوای گەرم هانی سەرهەڵدانی سەرئێشە دەدات بەتایبەتی شەقەسەر.
• بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە 9 پلەی فەهرەنهایت ئەگەری سەرئێشە بە رێژەی 7.5% زیاد دەكات.
• دابەزینی پەستانی ئەتمۆسفیر كە زیاتر پێش باران بارین روودەدات تا رادەیەكی كەم وروژێنەرە بۆ سەرئێشە.
• بۆنی بەهێز Strong Scents لەبەر هۆكاری نادیار هانی سەرهەڵدانی نۆرەی شەقەسەر دەدات بۆ نموونە بۆنی بۆیە، تۆز و خۆڵ، پێرفیوم، هەتا بۆنی سروشتی هەندێك جۆری گوڵ.
• ئەكسسوارەكانی قژ Hair Accessories وەكو باروكە، تۆقە هەتا كڵاوی تەسك.
• وەرزش بە تایبەتی وەرزشی توند دەبێتە هۆی Exertional Headache چونكە وەرزش و جوولەی فیزیكی دەبێتە هۆی ئاوسانی بۆڕییە خوێنتەكان لە ناوچەی سەر و پێستی سەر و ملدا كە ئەمەش فشار یان سەرئێشە پەیدا دەكات، ئەمەش زیاتر لە كەسانەدا روودەدات كە ئەگەری تووشبوونیان بە شەقەسەر لێدەكرێت.
• خوارردنی هەر جۆرێكی پەنیر لەوانەیە كە نۆرەی شەقەسەر بوروژێنێت لەبەر مادەی تایرامین Tyramine.
• خواردنی گۆشتی قوتوو زۆر جار وروژێنەرە بۆ سەرئێشە چونكە مادەی تایرامین و نایترێت و نایترایتی تێدایە كە دەبنە هۆی فراوانبوونی بۆڕییە خوێنەكانی سەر.
• دانیشتن و پاڵكەوتنی ناڕێك بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسوڵكەكانی مل و سەرئێشە، هەروەها دانیشتن لە بەرانبەر شاشەی كۆمپیوتەر كە بەرزتر یان نزمتر بێت لە ئاستی چاوەكان.
• بەلاوەنانی ژەمی خۆراك بەر لە هەستكردن بە برسیبوون سەرئێشە پەیدا دەكات لەبەر دابەزینی ئاستی شەكری خوێن. جگەرەكێشان وروژێنەرە بۆ سەرئێشەیە چونكە مادەی نیكۆتین بۆڕییە خوێنەكانی مێشك.كەم و زیادی مادەی كافائین لە قاوە، چای، كاكاو، خواردنەوە وزەبەخشەكاندا زۆر جار وروژێنەرە بۆ سەرئێشە.