نەشتەرگەری جوانكاری پێڵووی سەرەوە یان پێڵووی خوارەوە Blepharoplasty ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی رێكخستنەوە و جوانكاری پێڵوو. نەشتەرگەری جوانكاریی پێڵوو بۆ ئەم حاڵەتانە ئەنجام دەدرێت: نیشتنی بڕی زیادی چەوری لە پێڵوودا، ئاوسان لە پێستی ژێرەوەی چاودا، شۆڕبوونی پێڵووی خوارەوە، لۆچبوونی پێڵووی خوارەوە، شۆڕبوونی پێست كە ببێتە هۆی نوشتانەوە یان لۆچبوونی پێڵووی سەرەوە كە هەندێك جار كاریگەری دەكاتە سەر بینین. ئاڵۆزییەكانی نەشتەرگەری جوانكاریی پێڵوو: ئاڵۆزییەكانی بەنج، ئاوسان و شین هەڵگەڕانی شانە نەرمەكانی دەوری چاو، خوینبەربوون لە هێڵەكانی نەشتەرگەری، وشكبوونی چاو، زیاد هەستیاربوونی چاو بە رووناكی، گرفت لە داخستنی چاو، سووڕانی ناوپۆشی پێڵووی خوارەوە بۆ لای دەرەوە Ectropion، هەوكردن، دانەخرانی چاو بە تەواوی Lid lag لە ئەنجامی گورجبوونی پێڵووی خوارەوە، گۆڕان لە هەستكردن لە پێستدا، ئازار كە لەوانەیە هەمیشەیی بێت، گرفتی كاتی یان هەمیشەیی لە بینیندا، دواكەوتن لە چاكبوونەوەی برین، پێویستی بە دووبارە ئەنجامدانی نەشتەرگەری، ئاسەواری نەخوازراو.