بۆچی شەكر بە ژەهری سپی ناسراوە
• شەكر بەرگری لەش دادەبەزێنێت بەرانبەر بە هەوكردنە بەكتریاییەكان.
• هاوسەنگی كانزاكان لە لەشدا تێكدەدات، بە تایبەتی كانزای كالسیۆم، مەگنسیۆم، كۆپەر،كڕۆم.
• هۆكارە بۆ زێدەبزۆكی Hyperactivity منداڵان لەگەڵ كەمبوونەوەی سەرنج و تەركیز.
• هۆكارە بۆ زیادبوونی ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان.
• ئەگەری تووشبوون بە جەلتەی مێشك زیاد دەكات.
• ئاستی كۆلیستیرۆلی باش لە خوێندا دادەبەزێنێت و ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ بەرز دەكاتەوە.
• ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكات.
• ئەگەری كلۆربوونی ددانەكان زیاد دەكات.
• هانی دەردانی ترشەلۆكی گەدە دەدات.
• هۆكارە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی لەوكاتەی كە هەر 100 گرام شەكر نزیكەی 385 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت.
• ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات.
• شەكر راستە چێژێكی شیرینی هەیە، بەڵام كاریگەرییەكی تاڵ دەكاتە سەر پێست، بۆ نموونە كرداری بەتەمەنداچوون و چرچبوونی پێست و سپیبوونی قژ تاو دەدات.
• هانی پەیدابوونی هەستەوەری بە خۆراك دەدات.
• لەكاتی دووگیانیدا، ئەگەری ژاراویبوونی دووگیانی Toxemia زیاد دەكات.
• لەوانەیە كە نەخۆشی لە جگەر و گورچیلەدا پەیدا بكات.
• هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لە لەشدا تێكدەدات.
• پووكانەوەی ئێسك تاو دەدات.