ئایا نووستن بە ستیان تەندروستترە؟

ئایا نووستن بە ستیان تەندروستترە؟
نووستن بە ستیانەوە رێگا ناگرێت لە شۆڕبوون، هەروەها رێگا لە گەشەی مەمك ناگرێت و ئەگەری شێرپەنجەی مەمك زیاد ناكات وەكو هەندێك سەرچاوە لە رابردوودا ئاماژەیان پێدەكرد، بۆیە ئافرەت دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی لەكاتی نووستندا ستیان دابنێت، یان داینەنێت. هەندێك سەرچاوە جەخت لەوە دەكەنەوە كە بەستنی ستیان لە كاتی نووستندا فشار دەخاتە سەر بۆڕییە بچووكەكانی خوێن و پێستی دەوری مەمك، ئەمەش هاتووچۆی خوێن و شلەی لیمف بۆ شانەكانی مەمك كەم دەكاتەوە. دەكرێ ستیانی فراوانتر، یان (ئەتەگ) بەكاربهێنرێت. هەندێك سەرچاوەی تر پێیانوایە كە ستیان لەكاتی نووستندا ببەسترێت باشترە، چونكە كاریگەری هێزی كێشكردنی زەوی لەكاتی پاڵكەوتن یان نووستندا زیاتر دەكەوێتە سەر شانەكانی مەمك بە شێوەی دابەزین بە ئاراستەی زەویGravitational descent، بۆیە لەبەركردنی ستیان لەكاتی نووستندا پێویستە بۆ هاوسەنگكردنەوەی كاریگەرییەكانی كێشكردنی زەوی، واتە بۆ پارێزگاریكردن لە پۆزیشنی مەمك لەكاتی نووستندا. ستیانی تەسك و گورج بۆ تەندروستیی مەمك هەرگیز باش نییە جا لەكاتی رۆژ و لەكاتی نووستندا، چونكە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر هاتووچۆی خوێن و شلەی لیمف، هەروەها دەبێتە هۆی سووتانەوە و سووربوونەوەی پێست و ناڕەحەتی لەكاتی نووستندا. واباشە كە ستیان لە رووی كێشەوە سووك بێت، كەمێك فراوان بێت، هەروەها بێ تەل یان وایەری ژێرەوە Underwire بێت.
Top