زیاد بەكارهێنانی سمارت فۆن هۆكارە بۆ وشكبوونی چاو

زیاد بەكارهێنانی سمارت فۆن هۆكارە بۆ وشكبوونی چاو
لەكاتی بەكارهێنانی سمارت فۆن Smartphone یان هەر دەزگایەكی دیجیتالی تردا كەمتر چاوەكان دادەخەین، بە مانایەكی تر درەنگ چاو دادەخەین و بە تەواوی چاوەكان داناخەین، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهەڵمبوونی زیاتری فرمێسك، دەرەنجام چاوەكان وشك دەبن و نیشانەكانی وشكبوون سەرهەڵدەدەن. تەڕێتی زۆر پێویستە بۆ چاوەكان، بە وشكبوونی بەردەوام خانەكانی چاو لەناودەچن. نیشانەكانی وشكبوونی چاو ئەمانەن: هەستكردن بە ناڕحەتی و سووتانەوەی چاو، هەستكردن بوونی تەنی بیانی لەناو چاودا، دەردراوی لینج لە چاودا، ئازار و سووربوونەوەی چاو، بینین بە ڵێڵی Blurred vision، هەستكردن بە قورسبوونی پێڵووەكان، گرفت لەكاتی خوێندن و كاركردن لەسەر كۆمپیوتەردا، ماندووبوونی چاوەكان. بە پێی نوێترین لێكۆڵینەوە زیاتر لە71% ی بەكارهێنەرانی سمارت فۆن دوچاری وشكبوونی چاو دەبن، ئەمەش روونكراوەتەوە كە نەوجەوانان زۆربەی ئەم رێژەیە پێكدێنن بەتایبەتی كە خەریكی سەیركردنی ڤیدیۆ و گێمی جۆرارجۆر دەبن، هەر چەند ماوەی بەكارهێنانی سمارت فۆن زیاتر بێت هێندە ئاستی وشكبوونی چاویش سەختتر دەبێت. هەروەها بەكارهێنانی سمارت فۆت زیاتر بەكارهێنەران دوچاری وشكبوونی چاو دەكات بە بەراورد لەگەڵ زیاد بەكارهێنانی شاشەی كۆمپیوتەر یان زیاد سەیركردتی تەلەڤزیۆن.
Top