هەستەوەرییەكانی هاوین Summer allergies لەوانەیە كە نیشانەی سەخت لە تووشبوودا پەیدا بكەن كە دژوارتر بن لە نیشانەكانی تووشبووان بە هەستەورەی لە بەهار و پاییزدا. هەستەوەریی هاوین لەوانەیە كە بە ئەندازەی هەستەوەری بەهار و پاییز تووشبوو بە توندی ناڕحەت بكات. هەستەوەری هاوین تەنیا بە پژمین و ناڕەحەتی لووت و زیاد فرمێسككردن ناوەستێت، بەڵكو دەبێتە ئەگەری سەرهەڵدانی نیشانەی توندتری وەكو رەشبوون یان تاریكبوونی رەنگی پێستی دەوری چاوەكان Black eyes یان پەیدابوونی ئەڵقەی تاریك Dark circles لە پێستی ژێر چاوەكان لە ئەنجامی ئاوسان یان فراوانبوونی موولوولەكانی خوێن لە ژێر پێستدا، هەروەها پەیدابوونی هێڵێكی پەمەیی بە پانی لەسەر پێستی لووت لەگەڵ گرفتی تر كە كاریگەری نێگەتیڤ دەكەنە سەر جوانی، ئینجا ئاوسانی شانە لیمفیەكانی لەوزەی سێیەم Adenoids لە قوڕگ و ئەو بەشەی كە كەوتۆتە پشتەوەی لووت، گیرانی لووت و خورشتی ناوپۆشی لووت. هەستەوەری هاوین لەوانەیە كە لە هەر تەمەنێك و هەر كاتێكی ساڵدا دوچاری كەسانێك بێت كە هەرگیز لە رابردوودا تەنانەت بۆ یەك جاریش گرفتی هەستەوەرییان لە هیچ وەرزێكدا نەبووە. بەگشتی تۆز و خۆڵ و پێوەدانی مێروو و زیندەوەرە بچووكەكان هۆكاری سەرەكین بۆ هەستەوەرییەكانی هاوین، نیشانەكانی هەستەوەری هاوین وەكو نیشانەكانی هەڵامەت وان، بەڵام بۆماوەی زیاتر لە 2 هەفتە بەردەوام دەبن.