زیان و پێكهاتەكانی شەدۆی چاو

زیان و پێكهاتەكانی شەدۆی چاو
زۆربەی ئافرەتان شەدۆی چاو Eye Shadow وەكو بەشێكی سەرەكی ماكیاژ بەكاردێنێت. بەڵام ئایا چەند زانیارت سەبارەت بە پێكهاتەكان و زیانە لابەلاكانی شەدۆی كرێم یان شەدۆی پاودەر هەیە؟ شەدۆی چاو، پۆدرەی تالك Talcیان میكا Mica وەكو پێكهاتەی بنچینەیی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ماددەی تر بۆ لكانی پاودەر بە پێست كە باوترینیان بریتین لە زینك یان مەگنسیۆم، هەروەها ماددەیەكی رەنگی. هەندێك كارگە ماددەی تر دەخەنە ناو شەدۆی چاو وەكو: سیلیكا Silica، نایلۆن، یان نایترادی بۆرۆن Boron nitride وەكو ماددەیەكی سیرامیكی. تێكەڵكردنی ماددەی گلایكۆل یان ڤیتامین E لەگەڵ شەدۆی چاودا هەنگاوێكە بۆ رێگرتن لە گەشەی بەكتریا. شەدۆی كرێم ماددەی چەور یان زەیتی تایبەت لەخۆدەگرێت وەكو زەیتی كاستەر یان زەیتی جۆجۆبا Jojoba لەگەڵ سیلیكۆن. بوونی تەنۆلكەی گەورە لەناو شەدۆی چاودا هۆكارە بۆ سووتانەوە و داڕووشانی پێست، هەروەها پەیدابوونی هەستەوەری پێست بە یەكێك یان پتر لە پێكهاتەكانی شەدۆی چاو گرفتێكی ترە لە هەندێك كەس پەیدادەبێت. ئەو جۆرانەی شەدۆ كە ماددەی یان تەنۆلكەی بریقەدار Glitter لەخۆدەگرن، ئەگەر بگەنە ناو چاو ئەوا دەبنە ئەگەری سووتانەوەیەكی توندی چاو و داڕووشانی چینی كۆرنیای چاو Cornea. بە رێنمایی پسپۆران، وا باشترە كە مەسكارا پێش شەدۆی چاو بەكاربهێنرێت بە مەبەستی كەمكردنەوەی تێكەڵبوونی پێكهاتەكانی شەدۆ و مەسكارا.
Top