تاتووی پزیشكی Medical Tattoo، واتە كوتین یان تاتوو بۆ مەبەستێكی پزیشكی يان جوانكارى، زۆر جاریش بۆ تاقیكردنەوەی بوون یان نەبوونی هەستەوەری بەرانبەر بە رەنگەكانی تاتوو بەكاردێت. هەروەها وەكو هاریكارییەك بۆ چارەسەر بە تیشك Radiotherapy بەتایبەتی لە نەخۆشانی شێرپەنجەدا بۆ كەمكردنەوەی تێكشكانی شانەكان كە هەر چەند شوێنی تیشك لێدان بچووكتر بێت هێندە باشترە بۆ گەیاندنی زیانی كەمتر بە شانەكانی دەورووبەر و یارمەتیدانی ئاراستەكردنی پیمی ئامێری تیشك. هەروەها تاتووی پزیشكی سوودی هەیە بۆ جوانكاری لەپاش نەشتەرگەری لابردنی مەمك، بۆ شێوەدانەوە بە سینگ لەو كاتەی كە گۆی مەمك لادەبرێت، یان لەپاش گواستنەوەی گرافتی پێست بۆ شوێنی لابردنی مەمك. هەروەها لە بوارەكانی تری جوانكاریدا تاتووی پزیشكی ئەنجام دەدرێت بۆ شاردنەوەی هەندێك قانی قژڕووتانەوە یان دروستكردنی هێڵی برۆ یان درێژكردنەوەی برۆكان.