لەوانەیە هەستت بەوە كردبێت كاتێك كە لە شوێنێكی نوێ دەخەویت ئەوا هەرگیز بە دروستی ناچیتە خەوەوە بەتایبەتی لە شەوی یەكەمدا. بە پێی لێكۆڵینەوەكان لەكاتی گۆڕینی شوێنی نووستن بەتایبەتی لە دەرەوەی ماڵ یان شوێنی رۆژانەی نووستن، ئەوا نیوەی یان لایەكی مێشك زیاتر لە نیوەكەی تر بە بیداری دەمێنێتەوە. هەروەها بە بەكارهێنانی تەكنیكە پێشكەوتووەكانی وێنەكێشانی مێشك دەركەوتووە كە لەكاتی نووستن لە یەكەم شەودا پاش جێگۆڕین، نیوەی چەپی مێشك لە نیوەی راست زیاتر ئاكتیڤ دەبێت لەكاتی نووستنی قووڵدا واتە خەوی شەپۆڵی كز Slow-wave sleep. ئەمە وەكو ئەو چالاكییەی مێشك وایە كە لە شیردەرە ئاوییەكانی وەكو نەهەنگ و دۆلفیندا روودەدات كە لەكاتی نووستندا بە نۆرە هەر جارەی نیوەیەكی مێشك دەخەوێت و نیوەكەی تر بێدار دەمێنێتەوە. لە لێكۆڵینەوەكاندا ئاماژە بەوەش كراوە كە هەر چەند جیاوازی نێوان چالاكیی دوو نیوەی مێشك زیاتر بێت، هێندە چوونە خەو قوڕستر دەبێت.