لابردنی مەمك بە نەشتەرگەری Mastectomy بریتییە لە لابردنی گۆی مەمك و دەوری گۆی مەمك و شانەكانی مەمك لەبەر تووشبوون بە شێرپەنجە. چەندین جۆری یان پلەی لابردنی شانەكانی مەمك هەیە، بۆ نموونە لابردنی تەواوی مەمك واتە لابردنی ماسوڵكەكانی سینگ و لیمفە گرێیەكانی ژێر قۆڵ و شانە چەوریەكان لەوێدا. كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی پاش لابردنی مەمك بریتین لە: سڕبوونی پێست، بوونی ئاسەواری لابردنی مەمك، ئاوسانی قۆڵ و دەست لەبەر لابردنی لیمفە گرێیەكان، زەبری دەروونی لەبەر ونكردنی ئەم ئەندامە گرنگە هەروەها گۆڕان لە شێوەی لەشی ئافرەت، ئەگەر پارچەیەك پێست (گرافت Graft) بۆ شوێنی لابردنی مەمك گواسترابێتەوە ئەوسا گۆڕانی بەرچاو لە شوێنەكەدا روودەدات بە شێوەی گۆڕان لە هەستكردن و گۆڕان لە هەستی بەركەوتندا، هەروەها ئەو ئافرەتانەی كە دەرمانی كیمیایی یان تیشك وەردەگرن ئەوا سەرەڕای كاریگەرییەكانی لابردنی مەمك بە مەبەستی چارەسەركردنیشێرپەنجە، لەوانەیە كە دوچاری چەندین زیانی لابەلای تر ببنەوە بە شێوەی قژهەڵوەرین، بێهیزی گشتی، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.