گواستنەوەی پێست بۆ تووشبووان بە بەڵەكی

گواستنەوەی پێست بۆ تووشبووان بە بەڵەكی
پسپۆڕانی نەخۆشییەكانی پێست لە نەخۆشخانەی هێنری فۆرد لە ئەمریكا جەخت لەمە دەكەنەوە كە نەشتەرگەریی گواستنەوەی پێست Skin transplant زۆر كاریگەر و سەلامەتە بۆ گەڕاندنەوەی رەنگی ئاسایی پێست لە تووشبووان بە بەڵەكی Vertigo. بۆ ئەم مەبەستە، لەژێر بەنجی خۆجێییدا خانەكانی پێست لە هەمان كەس وەردەگیرێن لە شوێنیكی لەش كە پێستەكەی ئاسایی بێت لە رووی رەنگ و دروستی و نەبوونی ئاسەوار ئینجا بۆ شوێنی تووشبوو بە بەڵەكی دەگوازرێنەوە. لەو لێكۆڵینەوانەی كە لە وڵاتە یەكگرتووەكان ئەمریكادا ئەنجام دراون، تێبینی ئەوە كراوە كە پاش 6 مانگ لە نەشتەرگەرییەكە، شوێنە چارەسەركراوەكە تا رێژەی 45- 70% رەنگی ئاسایی پێستی بۆ گەڕاوەتەوە و پێستەكەی لە هەموو رووێكەوە وەكو پێستی ئاسایی لێهاتۆتەوە. بەڵەكی نەخۆشییەكی پێستە و بریتییە لە نەمانی رەنگی پێست بە شێوەی قەبارەی جیاوازی پەڵەی سپی لە شوێنی جیاوازی لەشدا، چارەسەرە باوەكەی بریتییە لە چارەسەر بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و كرێمی تایبەت. لە كەسانی تووشبوودا، بۆیەخانەكانی پێست یان میلانۆسایتەكان Melanocytes لە لایەن خودی سستمی بەرگری لەشەوە تێكدەشكێن، بەمەشەوە چەند شوێنێكی پێست رەنگ ون دەكەن و كاڵ دەبنەوە یان سپی هەڵدەگەڕێن، چونكە بۆیەخانەكان چیتر بۆیەی پێست یان میلانین Melanin بەرهەم ناهێنن. نەشتەرگەری گواستنەوەی پێست بۆ چارەسەركردنی بەڵەكی بە MKTP ناسراوە و ئێستا لە گەلێك وڵاتی جیهاندا ئەنجام دەدرێت.
Top