كێ مەترسی تووشبوونی بە نەخۆشی شەكرە لێدەكرێت؟
1- هەموو ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە 40 ساڵ بەسەرەوەیە بەتایبەتی پیاوەكان، ئەگەر پشكنینەكانیش ئاسایی بوون پێویستە كە هەر 3 ساڵ جارێك دووبارە بكرێنەوە.
2- كەسانی تووشبوو بە قەڵَەوی هەتا ئەگەر تەمەنیشیان لە 40 ساڵ كەمتر بێت بەتایبەتی پیاوەكان.
3- ئەو كەسانەی كە خزمی پلە یەكیان تووشی نەخۆشی شەكرە بووە.
4- هەموو ئەو ئافرەتانەی كە لەپاش منداڵبووندا كێشی منداڵەكانیان لە 4 كیلۆگرام زیاتر بێت.
5- ئەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بووینە.
6- ئەو كەسانەی كە ئاستی چەورییەكانی خوێنیان بەرزە بەتایبەتی ئاستی كۆلیسترۆڵ.