جگەرەكێشان، سەرەڕای زیانە زۆرەكانی بۆ تەندروستی، زیانی بەرچاویش بە جوانیی پێشت دەگەینێت بەتایبەتی لە ئافرەتدا، بۆیە بڕیار بدە كە دووركەوە لە جگەرەكێشان چونكە جگەرە وا لە پێست دەكات كە پیرتر بێتە بەر چاو، هەروەها ئەگەری لۆچبوونی پێست Wrinkles زیاتر دەكات، جگەرەكێشان موولوولە خوێنەكان لە چینی سەرەوەی پێست تەسك دەكاتەوە و هاتووچۆی خوێن كەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمتر گەیشتنی ئۆكسجین و ماددە خۆراكییەكان بە پێست. جگە لەمە، جگەرەكێشان ماددەی كۆلاجین Collagen و ئیلاستین Elastin تێكدەدات كە دوو جۆری ریشاڵن هێز و سیفەتی لاستیكی پێست دەپارێزن.