ئارەقەكردن Sweating رێگایەكی سروشتی لەشە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی لەش لە ئاستی ئاساییدا، چونكە بەهەڵمبوونی ئاو لەسەر ڕووی پێستدا گەرمی لەش دادەبەزێنێت، بەمەوە لەش لەكاتی گەرما و كاركردن و جوولەدا هەر چوست و چالاك دەمێنێتەوە. ئارەقەكردن لە كەشی گەرم یان لەكاتی ماندووكردنێكی زۆری ماسوڵكەكاندا لە هەموو بەشەكانی لەش لەوانەیە كە بگاتە لیترێك یان پتر لە ماوەی یەك كاتژمێردا، بەڵام ئەو بەشانەی لەش كە زۆر ئارەقە دەكەن لەبەر بوونی ژمارەیەكی زۆری گلاندی ئارەقكردن وەك بن كەوشەكان لەوانەیە كە رێژەی ئارەقەكردنیان لە هاویندا بگاتە یەك گڕام لە كاتژمێرێكدا. جگە لەمانە، هەڵچوونە دەروونییەكانی وەكو تۆقین، تووڕەبوون یان سترێس دەبنە هۆی زیاد ئارەقەكردنن، هەروەها خۆراكی گەرم و تیژ، لەگەڵ زیانی لابەلای هەندێك دەرمان. كرداری ئارەقەكردن شەو و ڕۆژ بەردەوامە بەڵام بە ڕێژەی جیاواز، لە ئاو و هەوای مام ناوەندی و فێنك و لەكاتی ئەنجامدانی كارێكی سادە ئارەقە بە هەمان خێرایی درووستبوونی دەبێتە هەڵم بۆیە هەستی پێناكرێت، بەڵام ماددەی یۆریا لەسەر رووی پێست دەمینێتەوە بەتایبەتی لە ناوچەی بن كەوشەكاندا، كەواتە پێستی هەموومان ئارەقەی هەیە و ماددەی یۆریای لەسەر دەمینێتەوە كە بۆنێكی ناخۆشی هەیە، بۆیە پێویستە كە بە شێوەیەكی میكانیكی بە ئاو و سابون لاببرێت بەتایبەتی لە بن كەوشەكاندا، پێویستە ئەمەش لەبیرنەكرێت كە رۆژانە 2-3 لیتر ئاو بخۆینەوە.