چاوت سەبارەت بە تەندروستیت چیت پێدەڵێت؟

چاوت سەبارەت بە تەندروستیت چیت پێدەڵێت؟
چاوەكان جگە لە فرمانی بینین، سەبارەت بە تەندروستی زۆرمان پیشان دەدەن كە كلیلی دەستنیشانكردنە بۆ گەلێك نەخۆشی لەناو خودی چاو یان لە دەرەوەی چاودا. سووربوونەوەی چاو كە جگە لە بەركەوتنی زیاد بە تیشكی خۆر، تۆز و خۆڵ، خواردنەوەی ئەلكهول، هەستەوەری، لە ئەنجامی ماندووبوون و سترێس و خەوزڕان پەیدا دەبێت. شۆڕبوونی پێڵووەكان Droopy eyes روودەدات لەبەر بەساڵاچوون، گرێ لە مێشك، جەلتە. زەقبوونی چاوەكان یان دەرپەڕینیان بۆ پێشەوە Exophthalmos نیشانەیە بۆ نەخۆشی زیادبوونی چاڵاكی گلاندی دەرەقی یان زیاد دەردانی هۆرمۆنەكانی Hyperthyroidism. ڵێڵبوونی هاوێنەی چاو Cloudy eyes یان ئاوی سپی Cataract لە ئەنجامی نەخۆشی شەكرە، گرێ، یان زیانی لابەلای هەندێك دەرمان روودەدات. زەردبوونی سپێنەی چاو یان زەردوویی Jaundice نیشانەیە بۆ هەوكردنی جگەر، مۆمبوونی جگەر. ئاوسانی چاو یان دەوری چاو Puffy eyes روودەدات لە ئەنجامی زیاد گریان، خواردنەوەی ئەلكهول، باپشكێو Stye، هەستەوەری، زەبر یان برینداربوونی چاو، گرفتە هۆرمۆنییەكان. ئەڵقە لە دەوری كۆرنیا بە شێوەی ئەڵقەی خۆڵەمێشی لە دەوری رۆخەكانی كۆرنیا Arcus senilis نیشانەیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل و چەوری گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا. گرفت لە بیلبیلەی چاو وەكو نایەكسانی لە قەبارەی بیلبیلە Unequal pupils یان كەمبوونەوەی كاردانەوە بەرانبەر بە رووناكی كز و بەهێز نیشانەیە بۆ جەلتە، گرێی مێشك، گرفت لە دەماری بینین، نەخۆشی MS.
Top