برۆكۆلی Broccoli پێكهاتەی گرنگ لەخۆدەگرێت بە ناوی گلوكۆسینۆلێتەكان Glucosinolates كە رۆڵیان هەیە بۆ پێشگرتن لە تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە،. ئەو ماددە گرنگانەی كە كانزای سۆلفەریان تێدایە لەناو برۆكۆلیدا، توانای جگەر زیاد دەكەن بۆ هاوسەنگكردنەوەی ماددە زیانبەخشەكان لە لەشدا. ئەگەر ئەم ماددە زیانبەخشانە لە لەشدا هاوسەنگ نەكرێنەوە، ئەوا كاریگەری دەكەنە سەر پەردەی خانە و ماددەی DNA. ئەم كاریگەرییە دەبێتە هۆی گەشەكردن و دابەشبوونێكی كۆنترۆلنەكراوی خانەكان، كە لە كۆتاییدا دەبێتە شێرپەنجە. خودی برۆكۆلی بە رەنگە سەوزە تاریكە جوانەكەیەوە چەندین ئەنزیم لەخۆدەگرێت كە رێگا لەم كردارە دەگرن و لەش لە شێرپەنجە دەپارێزن بەتایبەتی لە شێرپەنجەی سییەكان، شێرپەنجەی مەمك، هێلكەدان، شێرپەنجەی قۆڵۆن لەگەڵ شێرپەنجەی میزڵدان. برۆكۆلی ڤیتامین C بە رێژەیەكی باش لەخۆدەگرێت كە زۆر چاڵاكە دژی هەوكردنەكان بەتایبەتی بۆ هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. لە لایەكی ترەوە، برۆكۆلی كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە نەخۆشی دەپارێزێت، ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپیش دادەبەزێنێت. برۆكۆلی بە فریزكراویش هەمان بەهای خۆراكی هەیە وەكو برۆكۆلی تازە. هەروەها برۆكۆلی رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ لە تووشبوون بە رەقبوون و تەسكبوونەوە چونكە جۆرێكی پرۆتین بە ناوی Nrf2 چاڵاك دەكاتەوە كە ئەگەری نەخۆشی لە خوێنبەرەكاندا كەم دەكاتەوە.