كاریگەری تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لەسەر فڕۆكەوانەكان

كاریگەری تیشكی سەرووی  وەنەوشەیی لەسەر فڕۆكەوانەكان
ئایا دەزانیت كە ئەو رێژەیەی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە بەر فڕۆكەوانەكان دەكەوێت وەكو ئەمەیە كە یەكێك لەسەر سیسەمی كەنار دەریا راكشابێت، چونكە جامی كابینەی فڕۆكەوانەكان Cockpit كە پێكهاتووە لە پلاستیكی پۆلیكاربۆنەیت یان شووشەی فرەچینی رێگا بە تێپەڕوونی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی دەدات بەتایبەتی جۆری UV-A. بەركەوتنی زیاد بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی جۆری A هۆكارە بۆ تێكدانی DNA لە ناو خانەدا كە ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەكات لە جۆری میلانۆما Melanoma. لە لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی كالیفۆرنیا و سان فرانسیسكۆدا هاتووە كە لەكاتی فڕینی فڕۆكە لە بەرزایی 30،000 پێدا بۆ ماوەی یەك كاتژمێر رێژەی بەركەوتنی فڕۆكەوانەكان لەناو كابینەی كۆنتڕۆڵی فڕۆكەدا هەمان ئەو رێژەیەیە كە بەر پێست دەكەوێت لە ماوەی 25 خولەكدا لەكاتی خۆدانە بەر رۆژ بە مەبەستی گۆڕینی پێست بۆ رەنگی برۆنزی Tanning beds. ئەم رێژەیەی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی زیاتر دەبێت لەكاتی فڕینی فڕۆكە بەسەر هەوری تیر و ئەستوور و دەریا و شوێنە بەفراوییەكاندا لەبەر دانەوەی تیشك لەسەر رووی هەور و بەفر و ئاودا. بۆیە پێویستە لەسەر هەموو فڕۆكەوانەكان و ستافی كابینەی كۆنتڕۆڵی فڕۆكە كە بەر لە دەشتپێكی گەشت بە 30 خولەك ئاوێتەیەكی دژەهەتاو بەكاربێنن.
Top