چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ بچووكردنەوەی كەرش

چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ بچووكردنەوەی كەرش
بەگشتی كۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سكدا (كەرش یان ورگ) Belly fat مەترسی بۆ تەندروستی پەیدادەكات. هەتا ئەگەر بڕێكی كەمی چەوری لە دەوری كەمەرتدا كۆبووبێتەوە كە بە پێوانەی كەمەر دەستنیشان دەكرێت، ئەوا پسپۆران رێنماییت دەكەن كە بەم هەنگاوە ئاسانانە لایبەریت: یەكەم، دووركەوە لە شەكر و هەر خۆراك و خواردنەوەیەك كە شەكرە زیادەكان لەخۆدەگرێت، شەكرە زیادەكان چەندی بڵێی ناتەندروستییانەن. دووەم، بڕێكی زیاتری پرۆتین بخۆ، پرۆتین گرنگترین ماددەی خۆاكییە بۆ دابەزاندنی كێش و ئەگەری زوو برسیبوون تا 60% كەم دەكاتەوە، زیادكردنی پرۆتین لە خۆراكدا كاریگەرترین هەنگاوی گۆینی خۆراكە، ئەمەش روونكراوەتەوە كە پاش ونكردنی كێش، پرۆتین رۆڵی هەیە بۆ رێگرتن لە دووبارە زیادبوونەوەی كێش، هەروەها بڕ و كوالیتی پرۆتین رۆڵیان هەیە لە دابەزاندنی كەرشدا، پرۆتین زیاتر و بە كوالیتی باشتر واتە ئەنجامی باشتر، باشترین سەرچاوەی پرۆتین بۆ ئەم مەبەستە بریتین لە: هێلكە، ماسی، خۆراكی دەریا، گۆشت، پەلەوڕ لەگەڵ ئەلبان، وا باشە كە بڕی پرۆتینی رۆژانەت 25- 30%ی كالۆری رۆژانە پێكبهێنێت كە دەكاتە نزیكەی 125- 150 گرام. سێیەم، خۆراكی كاربۆهیدراتی تا رادەیەكی زۆر كەم بكەرەوە بەتایبەتی نانی سپی و هەویركارییەكان و برنج بۆ تەنیا 50 گرام لە رۆژێكدا، بەمەوە ئارەزووی خواردنیش كەم دەبێتەوە و كێشی گشتی و چەوری كەرش و چەوری دەوری ئەندامەكانی ناوەوە كەم دەبێتەوە. چوارەم، خۆراكی دەوڵەمەند بە ریشاڵ زیاتر بخۆ بەتایبەتی ریشاڵی تواوە، بۆنموونە سەوزە و میوە و پاقلەمەنییەكان. پێنجەم، مەشقی هەوایی Aerobic exercise زۆر كاریگەرە بۆ دابەزاندنی چەوریی كەرش، بۆ نموونە رۆیشتن، راكردن، مەلە..تاد.
Top