نەشتەرگەریی رنینی پێست

نەشتەرگەریی رنینی پێست
نەشتەرگەریی رنینی پێست Dermabrasion بریتییە لە لابردنی چینەكانی تەنكی هەرە سەرەوەی پێست بە هۆی ئامێرێكی ئەلماسی خولاوەی خێرا Diamond wheel یان فڵچەی تەلی خولاو Wire brush. پاشان كە شوێنەكە چاكدەبێتەوە، شانەی نوێی پێست لەوێدا گەشە دەكات. ئەم نەشتەرگەرییە زیاتر بۆ پێستی دەموچاو بەكاردێت و ئەنجامی باشی دەبێت كە رێژەكەی هەرگیز لە 50% كەمتر نییە، هەروەها دەكرێ كە بۆ بەشێكی پێست یان بۆ هەموو پێستی دەموچاو بە مەبەستی راستكردنەوەی ناڕێكییەكانی پێست و لووسكردنی ئەنجام بدرێت. نەشتەرگەریی رنینی پێست كردارێكی بە ئازارە، بۆیە پێویست بە بەنجی خۆجێیی دەكات بەر لە ئەنجامدانی، بەڵام بۆ چارەسەركردنی رووبەرێكی گەورەی پێست وەكو هەموو دەموچاو لەوانەیە كە پێویست بە بەنجی گشتی بكات. نەشتەرگەریی رنینی پێست گونجاوە بۆ: ئاسەواری بچووكی زیپكە، خاڵە قاوەییەكان یان پنتەكانی تەمەن Age spots، لووسكردنی لۆچە وردەكانی دەموچاو بەتایبەتی لۆچیی دەوری چاوەكان Crow›s feet، گرێی بچووكی پێست، لۆچە سادەكانی دەموچاو، ئاسەوراەكانی هەتاو، ئاسەوارەكانی برینداربوونی پێست و ئاسەواری تری پێست. ئاڵۆزییەكانی نەشتەرگەریی رنینی پێست: گۆڕانی نایەكسان لە رەنگی پێستدا، تاریكبوونی رەنگی پێست پاش بەركەوتن بە تیشكی خۆر لەماوەی چەند رۆژێك تا چەند مانگێكی پاش نەشتەرگەری، ئاوسان، پەیدابوونی ئاسەوار، هەوكردن.
Top