ئایا دژەهەتاو رێگا لە دروستبوونی ڤیتامین D دەگرێت؟

ئایا دژەهەتاو رێگا لە دروستبوونی ڤیتامین D دەگرێت؟
ئەوە گومانی تێدا نییە كە بەكارهێنانی ئاوێتەكانی دژەهەتاو وەكو سەنبلۆك Sunblock یان سەنسكرین Sunscreen زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پێست لە یەكەم و سەرسەختترین دوژمن كە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی ناو تیشكی خۆرە. ئەمەش راستییەكی زانستییە كە تیشكی خۆر هۆكارە بۆ دروستبوونی ڤیتامین D لە پێستدا، واتە دەتوانین بڵێین كە تیشكی خۆر سەرچاوەی سەرەكییە بۆ دابینكردنی ڤیتامین D. تا ئێستا میكانیزمی زۆربەی هەرە زۆری ئاوێتەكانی دژەهەتاو بریتییە لە رێگرتن لە گەیشتنی تیشكی خۆر بە پێست جا یان لە رێگای دانەوەی تیشك یان هەڵمژینی تیشك، بە مانایەكی تر رێگرتن لە گەیشتنی تیشكی خۆر بە پێست رێگر دەبێت لە دروستبوونی ڤیتامین D لە پێستدا. بەم دواییە، لێكۆڵەرەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە جۆرێك ئاوێتەی دژەهەتاو دروست بكەن كە ماددەی جیاواز لەخۆبگرێت كە رۆڵیان هەبێت لە پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر و رێگاش لە دروستبوونی ڤیتامین D نەگرن، ئەم ئاوێتە نوێیەی دژەهەتاو بە ناوی Solar D بۆ ئەم مەبەستە سوودبەخشە. دژەهەتاوی ئاسایی كە فاكتەری پاراستن لە هەتاو واتە SPF تیایدا 30 بێت ئەوا توانای پێست بۆ دروستكردنی ڤیتامین D تا رێژەی 98% كەم دەكاتەوە. بەڵام بە لابردنی چەند پێكهاتەیەكی كیمیایی دژەهەتاو وەكو ئەوەی لە دژەهەتاوی Solar D دا ئەنجام دراوە و بە هێشتنەوەی هەمان فاكتەری پاراستن لە خۆر واتە SPF 30 دەتوانرێت كە توانای پێست بۆ دروستكردنی ڤیتامین D تەنیا بۆ 50% كەم بكرێتەوە.
Top