بە رووخسارت بزانە تووشی چ نەخۆشییەك بوویت

بە رووخسارت بزانە تووشی چ نەخۆشییەك بوویت
لە سەرەتادا زانستی پزیشكی لەبارەی رووخسارەوە هێمای بۆ ئەوە دەكرد، كە دەركەوتنی پەڵە و زیپكە و سوورهەڵگەڕان، لە ئەنجامی تێكچوونی ئاستی هۆرمۆنەكان و وشكبوونەوە و زۆری چەوری پێست لە رووخساردا، بەڵام لەگەڵ پێشكەوتنی زانستی پزیشكی ئێستە روون بۆتەوە، كە هێما و ئاماژەكانی سەر رووخسار پێوەندی راستەوخۆیان بە تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان هەیە.

پزیشكان لێكۆڵینەوەی زۆریان كرد و لە كاتی هاتنی نەخۆشان بۆ لایان و ئەنجامدانی پشكنینی تەندروستی و دەرخستنی جۆری نەخۆشییەكەیان بە وردی دیقەتیان لە رووخساری نەخۆشەكە داوە و تا لە كۆتاییدا توانیویانە نەخشەیەكی سەر رووخساری مرۆڤ بدۆزنەوە، كە دەركەوتنی پەڵە و زیپكە و سووربوونەوە لە هەر ناوچەیەك پەیوەستە بە تووشبوون بە جۆرە نەخۆشییەك.

پزیشكان رووخساری مرۆڤیان بۆ 14 خاڵ دابەشكردووە و هەر خاڵێك پەیوەستە بەجۆرێكی نەخۆشی و دابەشكارییەكەش بەمشێوەیەی خوارەوەیە.



خاڵی یەك و سێ، دەركەوتنی زیپكە و پەڵە و سووربوونەوە لە ناوچەی یەك و سێ نیشانەیە بۆ تووشبوون بە كێشە لە كۆئەندامی هەرس و میزەڕۆ، پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن، كە لەكاتی دەركەوتنی زیپكە لەو ناوچانە دووركەونەوە لە خواردنی خۆراكە پڕ چەورییەكان و هەوڵبدەن رێژەیەی زۆری ئاو و شلەمەنی و چای سەوز بخۆنەوە، بۆ ئەوەی پرۆسەی هەرس بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و ژەهرە و مادە زیانبەخشەكان كە لە كۆئەندامی هەرس كۆبوونەتەوە دەربچنە دەرەوە.

خاڵی دوو، دەركەوتنی زیپكە و پەڵە لە ناوچەی خاڵی دوو هێمانە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر و لەگەڵ ئەم حاڵەتە وردە وردە پێستی جەستەشتان رەنگی دەگۆڕێت، پێویستە لەو كاتەدا ئاوی پاك زۆر بخۆنەوە و سەردانی پزیشك بكەن.


ناوچەكانی 4 و 10، ئەو دوو ناوچەیە كاتێك زیپكە و پەڵەیان لێ دەردەكەوێت، نیشانەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی گورچیلە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەناوچەكانی گورچیلە و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە، لەو كاتەدا پزیشكان پێشنیاز دەكەن دوور كەونەوە لەو خۆراكانەی كە زیانیان بۆ گورچیلە هەیە وەك خواردنەوە دەوڵەمەندەكان بە كافایین.

ناوچەكانی 6 و 8، دەركەوتنی زیپكە و پەڵەی سوور و خاڵی رەش لە ژێر چاوی ئەو ناوچەیە، هێما بۆ ئەوەی گورچیلەتان لە دۆخێكی تەندروستی خراپدایە و هەوكردنی زۆری هەیە و پێویستی بە چارەسەری بە پەلەیە، بۆیە لەو كاتەدا ئاوی زۆر بخۆنەوە و سەردانی پزیشك بكەن.

ناوچەی ژمارە 7، گۆڕانكاری لەو ناوچەیە و دەركەوتنی زیپكە و پەڵە هێمایە بۆ تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن و كێشەی لە خوێن و كەمی ڤیتامینەكان لە جەستەدا، لەكاتی ئەو حاڵەتەدا دوور كەونەوە لە خواردنی گۆشتی سوور و خۆراكی دەوڵەمەند بە سۆدیۆم و ئەو خۆراكانە بخۆن كە دەوڵەمەندن بە ترشی ئۆمێگا سێ.

ناوچەی 5 و 9، نیشانە بۆ بوونی كێشە لە كۆئەندامی هەناسەدان و سەرمابوون و رەبۆ و ئەنفلەوەنزا و هەستیاری، زۆربەی ئەوانەی جگەرە كێشن تووشی ئەو حاڵەتە دەبن و لەو كاتەدا دوور كەونەوە لە خواردنی ژەمە خێراكان و خۆراكی دەوڵەمەند بە ڤیتامین بخۆن.

ناوچەی 11 و 12، نیشانە بۆ تووشبوون بە كێشە لە كۆئەندامی هەرس و بوونی كێشە لە ئاستی هۆرمۆنەكان لە جەستەدا، لەوكاتەدا پێویستە سیستمی خۆراكی سوودبەخش و دەوڵەمەندتان هەبێ بە كانزا و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان.

ناوچەی 13 و 14، نیشانەیە بۆ بوونی بەكتریا و ڤایرۆس لە جەستەی مرۆڤدا، لەوكاتەدا پێویستە وەرزش بكەن و پشووی باشیشتان هەبێ و بە قوڵی هەناسە بدەن، بۆ ئەوەی زاڵ بن بەكتریا و تەنە نامۆكان لە نێو جەستەی مرۆڤدا.

دەركەوتنێكی یەكجاری پەڵە و زیپكە لەو ناوچانە هێما نییە بۆ ئەو كێشانە، بەڵام گەر دەركەوتنەكان دووبارە و چەند بارە بوونەوە، ئەو بە دڵنیاییەوە ئەو كێشانەتان هەیە كە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا.














وشە
Top