زیانەكانی شەكر و چەوری

زیانەكانی شەكر و چەوری
بێگومان گوێبیستی ئەمە بوویت كە خواردنی چەوری قەڵەوت دەكات، هەروەها گوێبیستی ئەوەش بوویت كە چەوری هۆكارە بۆ نەخۆشی دڵ و شەكرە. ئەمەشت زانیوە كە چەورییە تێرەكان خراپن و زەیتە رووەكییەكان باشن، بە كورتی پێت وایە كە چەوری ناوبانگێكی خراپی هەیە، بەڵام ئەمەش بزانە كە شەكر لە چەوری خراپترە. ئەمە شەكرە كە قەڵەوت دەكات، خانەكان تووشی بەرگری بەرانبەر بە ئینسۆلین دەكات، ئاستی ئینسۆلین بەرزدەكاتەوە، هەروەها لەش ناتوانێت كە هەموو شەكر بسووتێنێت بۆیە بە شێوەی چەوری خەزنی دەكات. چەورییەكان لە بەرهەمی رووەكی و ئاژەڵییەوە سەرچاوە دەگرن، ترشە چەورییە تێرەكان بە چەورییە خراپەكان و ترشە چەورییە ناتێرەكان بە چەورییە باشەكان ناسراون. كاربۆهیدراتەكانیش شەكر و نیشاستە و ریشاڵ دەگرنەوە. نوێترین لێكۆڵینەوەكان جەخت لەمە دەكەنەوە كە خواردنی چەورییە تەندروستییەكان یارمەتیدەرە بۆ سووتاندنی كالۆری زیاتر لە خواردنی هەمان بڕی كاربۆهیدرات. میكانیزمی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە چەورییە باشەكان هەستی تێربوون لە مێشكدا پەیدا دەكەن، كەچی كاربۆهیدراتەكان وەكو شەكر یان هەتا نانی گەنم بە پێچەوانەی چەوری دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، ئەمەش هانی بەرزبوونەوەی دەردانی هۆرمۆنی ئینسولین Insulin دەدات كە بە هۆرمۆنی قەڵەوی ناسراوە، چونكە هەموو وزەی لەش دەخزێنێتە ناو چەورییەخانەكان بەتایبەتی لە ناوچەی دەوری كەمەر و ورگدا، ئەمەش بە دەوری خۆی هەستی برسیبوون پەیدادەكات و هانی زیاد خواردن دەدات، بۆیە واباشترە كە رێژەی كاربۆهیدرات لە خۆراكی رۆژانەتدا كەم بكەیتەوە.
Top