ژانی قاچ لەكاتی شەودا

ژانی قاچ لەكاتی شەودا
زۆر كەس لەكاتی شەودا، لەكاتی پاڵكەوتن یان هەتا لەكاتی نووستندا هەست بە ژان یان ناڕەحەتی دەكەن لە قاچەكاندا. ئەم ژانە لە ئەنجامی گرژبوونەوەی ماسوڵكەكانی قاچ لەكاتی شەودا روودەدات، هەندێك جار تووشبوو لە خەو دەكات، لەوانەشە تووشبوو لە نووستنێكی قووڵدا لەبەر توندی ئازارەكە لە خەو راچەنێت. ئەم گرفتە زیاتر لە بەساڵاچووەكاندا بەدی دەكرێت بێ ئەوەی كە هیچ نەخۆشییەك لە ماسوڵكە و بڕبڕەكانی پشتدا هەبێت. هۆكاری قاچ ئێشەی شەوانە Nocturnal Leg pain لە بەساڵاچووەكاندا دەگەڕێتەوە بۆ گرفت لە هاتووچۆی خوێن لە قاچەكاندا بە گشتی لەبەر رەقبوونی خوێنبەرەكان كە زیاتر لە خوێنبەرەكانی قاچدا روودەدات. گەلێك جاریش بەدخۆراكی و نەخۆشی شەكرە دەبنە هۆی ئەم گرفتە. چارەسەركردن لە ماڵەوە بریتییە لە هاوسەنگكردنی خۆراكی رۆژانە، داپۆشینی قاچەكان یان بەكارهێنانی گۆرەوی گەرم وەكو گۆرەوی خوری پێش نووستن بە مەبەستی باشتركردنی سووڕی خوێن. مەساجێكی توند بۆ ماسوولكەكانی قاچ، وەرزشكردن بە پەنجەكانی پێ ژانی ماسوەلكەكان كەم دەكاتەوە، هەروەها وەستان بۆ چەند خولەكێك راستەوخۆ بەر لەكاتی نووستن هانی لێشاوی خوێن دەدات بۆ قاچەكان. ئەگەر پاش هەموو ئەم هەنگاوانە ئازاری قاچەكان بەردەوام بوو یان توندی ئازارەكە زیاتر بوو، سەدرانی پزیشك پێویست دەكات.
Top