چۆن تەندروستی ئەمڕۆ و ئایندەت دەپارێزیت؟

چۆن تەندروستی ئەمڕۆ و ئایندەت دەپارێزیت؟
ئایا تەندروستی ئێستای نەوجەوان كاریگەری دەبێت لە ساڵەكانی بەتەمەنداچووندا؟ بەڵێ، هۆكاری 65%ی مردنی گەورەكان دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشی دڵ، جەڵتە یان شێرپەنجە، لە گەلێك حاڵەتدا دەكرێ هەر لەتەمەنێكی زوودا خۆت لە تووشبوون بەم نەخۆشیانە بپارێزیت، بۆ نموونە ئەگەر لە تەمەنی نەوجەوانیدا جگەرە بكێشیت ئەوا ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە و جەلتە لە ئایندەدا زیاد دەبێت. بۆ بوون بە خاوەن تەندروستییەكی باش لەم تەمەنەدا و بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان لە ئایندەدا، پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە: دووركەوە لە بەكارهێنانی تووتن بە هەموو شێوە و جۆرەكانی، مەشقی وەرزشی بەردەوام ئەنجام بدە، بە پێی توانا خۆراكت هاوسەنگ و جۆراوجۆر بكە، پشدێنی دڵنیایی ببەستە لەكاتی لێخوڕین یان سەفەر بە ئۆتۆمبیل، لەكاتی لێخوڕینی مۆتۆرسیكلدا كڵاوی تایبەت بەكاربێنە، دووركەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول، هەرگیز بە تەنیا مەلە مەكە بەتایبەتی لە رووبار و دەریاچە و دەریادا، دووركەوە لە هەر شوێنێك كە ئەگەری توندوتیژی و ململانێی فیزیكی لێدەكرێت، بە شێوەیەكی دەوری بۆ پشكنینی گشتی سەردانی پزیشكی خۆت بكە، هەروەها هەر كاتێك كە گومانت لە تەندروستیت هەبوو، ئەوا بە بێ دواكەوتن سەردانی دكتۆر بكە.
Top