رێگاكانی خۆپاراستن لە شۆڕبوونی پێست بریتین لە: مەشقی وەرزشی كە سوودی زۆری هەیە بۆ توندكردنەوەی پێست بەتایبەتی مەشقی هەڵگرتنی قوڕسایی Weight training، بە مەشقی وەرزشی تۆنی ماسوولكەكانی ژێر پێست كە سەپۆرتی پێست دەكەن باشتر دەبێت، زیاد خواردنەوەی ئاو هەنگاوێكی گرنگە بۆ شێداركردنەوەی پێست و رێگرتن لە شۆڕبوونی پێست و هاندانی نوێبوونەوەی خانەكانی پێست. چارەسەركردنی پزیشكی شۆڕبوونی پێست بە چەند رێگایەك ئەنجام دەدرێت وەكو: رنینی پێست یان رێكخستەوەی رووی پێست Resurfacing بە لێزەر یان رنینی كیمیایی، نەشتەرگەری جوانكاری بۆ توندكردنەوەی پێست و لابردنی پێستی شۆڕبوو، بۆ نموونە گورجكردن یان هەڵكشاندنەوەی دەموچاو Facelift، هەڵكشاندنی برۆكان، چەناگە، قۆڵەكان، ورگ..تاد، پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر بەرێگای بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی دژەهەتاو لەكاتی دەرچوون لە ماڵەوە، بەكارهێنانی ئەو ئاوێتانەی پێست كە پوختەی هەوێن یان ئەلۆ ڤێرا Aloe vera یان پرۆتینی سۆیا لەخۆدەگرن، رۆڵیان هەیە بۆ توندكردنەوەی پێست لە رێگای هاندانی دروستبوونی پرۆتینەكانی كۆلاجین و ئیلاستین، بەكارهێنانی ئەو ئاوێتانەی كە هایالیورۆنیك ئەسید Hyaluronic acid لەخۆدەگرن تا رادەیەك هانی هێشتنەوەی ئاو لە پێستدا دەدەن لەگەڵ دواخستنی شۆڕبوون و پیربوونی پێست.