بەمھەنگاوانە خۆت بپارێزە لە نەخۆشی دڵ و شەکرە و جەلتە

بەمھەنگاوانە خۆت بپارێزە لە نەخۆشی دڵ و شەکرە و جەلتە
بە پێی لێکۆڵینەوەکان ٤ ھۆکاری سەرەکی دەبنە ھۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەمانە: خۆراکی ناڕێک، زیاد خواردنەوەی ئەلکھول، جگەرەکێشان، کەم جوولانەوە و ئەنجام نەدانی مەشقی وەرزشی. دەکرێ تا رێژەی ٨٠% خۆمان لە تووشبوون بە زۆربەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بپارێزین بەتایبەتی نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەکرە، جەلتەی مێشک. جینەکانمان(کرۆمۆسۆمەکانمان) ھەڵگرن بۆ ئەو نەخۆشییانەی کە مەیلی زگماکییان ھەیە، واتە لە دایک و باوکەوە بۆ منداڵەکان دەگوازرێنەوە، بۆ نموونە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەکرە، قەڵەوی، نەخۆشی دڵ، بەڵام ھەرگیز مەرج نییە کە لەکاتی بوونی مەیلی زگماکی بۆ یەکێک یان پتر لەم نەخۆشییانە، منداڵەکان لە کاتێکی تەمەنیاندا ھەر تووشی ئەم نەخۆشییانە بن و نەتوانن کە خۆیان لە توشوبوون بپارێزن، بە مانایەکی تر بوونی مەیلی زگماکی مانای ئەوە نییە کە نەوەکان چاوەڕێی تووشبوونێکی حەتمی بە نەخۆشییە درێژخایەنە زگماکییەکان بن، بەڵکو دەتوانن بە گەلێک رێگا لە کاتێکی گونجاودا تا رادەیەکی زۆر ھەنگاوەکانی خۆپاراستن بگرنە بەر و رێگا لە تووشبوون بگرن. بە پێی رێنماییەکان مەشقی وەرزشی مامناوەندی ھەفتانە بە بەلای کەم بۆ ماوەی ١٥٠خولەک، یان مەشقی توندی ھەوایی Aerobic ھەفتانە بەلای کەم بۆ ماوەی ٧٥خولەک ئامانجەکە دەپێکێت، بێگومان ئەگەر ماوەکە درێژ بکرێتەوە سوودی زیاتری دەبێت، ھەروەھا پەیڕەوکردنی خۆراکێکی تەندروستییانە و ھاوسەنگ ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە، دوورکەوتەنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی ئەلکھول، چوار ھەنگاوی زۆر گرنگن بۆ خۆپاراستن.
Top