گرنگی ترشە چەوری ئۆمیگا ٩ بۆ تەندروستی

گرنگی ترشە چەوری ئۆمیگا ٩ بۆ تەندروستی
ئەگەرچی زۆربەی خەڵک نێگەتیڤانە بیر لە چەورییەکان دەکەنەوە، بەڵام لەش ھەندێک جۆری چەوری پێویستە بۆ ئەوەی چالاکییەکانی بە شێوەیەکی دروست راپەڕێنێت. ترشە چەوری ئۆمیگا٩ کە ھەندێک جار بە ترشی ئۆلییک Oleic acid ناوزەد دەکرێت، رۆڵی ھەیە بۆ خۆپارستن لە چەندین نەخۆشی. بەگشتی بایەخی تەندروستی ترشە چەوری ئۆمیگا٩ لە ترشە چەوری ئۆمیگا٣ و ئۆمیگا٦ کەمترە، چونکە لەش توانای دروستکردنی بڕێکی دیاریکراوی لەم ترشە چەورییە ھەیە، بەڵام ناتوانێت ھیچ بڕێک لە ئۆمیگا٣ و ئۆمیگا٦ دروست بکات، بۆیە ئەمانە بە ترشە چەورییە زەروورەکان ناسراون. لە رووی زانستییەوە، جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەم ٣ جۆرەی ترشە چەورییەکاندانییە. ترشە چەوری ئۆمیگا٩ رۆڵی ھەیە لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دڵ و سووڕان و جەلتەدا، ھەروەھا دابەزاندنی ئاستی کۆلیستیرۆل لەخوێندا، لەگەڵ بەھێزکردنی سستمی بەرگری لەش. کەمیی ئۆمیگا٩ لە لەشدا دەبێتە ھۆی چەندین حاڵەتی وەکو تەنکبوونی قژ، ئازاری جومگە. زەیتی زەیتوون بە باشترین سەرچاوەی ئۆمیگا٩ دادەنرێت، ھەروەھا بە بڕێکی کەمتر لە ئاڤۆکادۆ و زەیتی کونجیدا ھەیە
Top