کچێکی نەوجەوان رۆژانە چەند وزەی لە خۆراکەوە پێویستە؟

کچێکی نەوجەوان رۆژانە چەند وزەی لە خۆراکەوە پێویستە؟
زانینی بڕی وزەی پێویستی رۆژانە گرنگە بۆ رێگرتن لە زیادبوونی نەخوازراوی کێشی لەش، ھەروەھا گرنگە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش. کچێکی ١٥ ساڵی بۆ پەرەسەندن و گەشەیەکی دروست پێویستی بە بڕێکی باشی وزە ھەیە، وزەیەک کە لە خۆراکی تەندروستییانەوە سەرچاوە بگرێت کە جگە لە وزە ماددەی گرنگی وەکو پرۆتین، ڤیتامین و کانزا، ریشاڵ و ماددەی دژەئۆکسان لەخۆبگرن. کچ لەم تەمەنەدا کە خاوەن کێش و باڵایەکی ئاسایی بێت، بە تێکڕایی رۆژانە پێویستی بە ١٨٠٠ – ٢٤٠٠ کالۆری وزە ھەیە بە پێی ئاستی چالاکیی بەدەنی، بۆ نموونە کچێکی کەم جوولە و نائاکتیڤ پێویستی تەنیا بە ١٨٠٠ کالۆری ھەیە، کەچی کچێکی ئاکتیڤ کە رۆژانە مەشقی وەرزشی ئەنجام بدات یان باڵای بەرز بێت رۆژانە پێویستی بە ٢٤٠٠ کالۆری وزە ھەیە. بۆ دابینکردنی وزە، پێویستە کە گرنگی زۆر بە کوالیتی خۆراک بدرێت بەتایبەتی بڕی باشی سەوزە و میوەی فرێش، دانەوێڵەی تەواو Whole grains، ئەلبانی کەم چەوری، گۆشتی بێ چەوری، لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە شیرینی و قەنادی، نوشابە گازدارەکان، خواردنەوە شیرینکراوەکان، نانی سپی، خۆراکی خێرا.
Top