چۆن لە سەلامەتی ھێلکە دڵنیا دەبیت؟

چۆن لە سەلامەتی ھێلکە دڵنیا دەبیت؟
ھێلکەEggs خۆراکێکی تەواوە، ھەرزانە، لە ھەموو ماڵێکدا ھەیە، خۆراکێکی گونجاوە بۆ ژەمی بەیانییان و بۆ دروستکردنی کێک و ھەویرکارییەکانی تر. لەگەڵ ئەمەشدا پێویستە کە وریابیت لە ھێلکەی خاو کە لەوانەیە ببێتە سەرچاوەی میکرۆب و تووشی ژاراویبوونی خۆراکیمان بکات. ھەندێک ھێلکەی خاو ھەڵگرن بۆ میکرۆبی سامۆنێللا Salmonella کە کۆئەندامی ھەرس تووشی ھەوکردن دەکات لەپاش ١٢ کاتژمێر تا ٣ رۆژ نیشانەکان دەردەکەون کە بریتین لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، سک ئێشە، سکچوون. تۆ ناتوانیت تەنیا بە سەیرکردن یان بۆنکردن بزانیت کە ھێلکە ھەڵگری میکرۆبە یان نا، بەڵام بە پەیڕەوکردنی چەند خاڵێک دڵنیا دەبیت لە سەلامەتی ھێلکە بۆ نموونە: ھەڵگرتنی ھێلکە تەنیا لەناو سەلاجەدا ھەر لە کۆگاکانەوە بگرە تا دەگاتە ماڵ، کوڵاندنی تەواو تا سپێنە و زەردێنەی ھێلکە بە تەواوی دەمەیێت، ھەروەھا بە گوێرەی ئەو خۆراکانەی کە ھێلکەیان تێدەکرێت، دڵنیا بە لەوەی کە ھێلکە نەشکاوە یان درزی تێنەکەوتووە. دەتوانرێ ھێلکەی خاو بۆ ماوەی ٣ ھەفتە بە سەلامەتی لەناو سەلاجەدا ھەڵبگیرێت، ھێلکەی کوڵاو یان برژاویش بۆ ماوەی ٤-٣ رۆژ. ھەرگیز ھێلکە بە خاوی یان بە نیوەبرژاوی مەخۆ.
Top