ھۆرمۆن لە خۆراکدا

ھۆرمۆن لە خۆراکدا
ئێستا مەسەلەی ئەو ھۆرمۆنە دەستکردانەی Artificialhormones کە دەخرێنە ھەندێک خۆراکەوە بە مەبەستی زیادبوونی بەرھەم و کاریگەرییان لەسەر لەشی مرۆڤدا لە نێوەندە زانستی و پزیشکییەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرجەستە بووە. ئەگەرچی ئێستا ئەو خۆراکانە لە بازاڕەکاندا ھەن، بەڵام پاشماوەی ھۆرمۆنەکان لە گۆشت و شیردا لەوانەیە کە بۆ تەندروستی و دەورووبەر زیانبەخشن بن. لەو کاتەی کە دەرزی ھۆرمۆنی گەشەی دەستکرد rBGHدەدرێتە چێلەکان رێژەی بەرھەمھێنانی شیریان زیاد دەکات. بە گوێرەی گۆشتی چێل Beef، نزیکەی شەش جۆری ھۆرمۆن بۆ چێڵەکان بەکاردێن کە بریتین لە: ئیسترادایۆل Oestradiol، پرۆجێستیرۆنProgesterone، تێستۆستیرۆنTestosterone، زیرانۆل Zeranol، ترینبۆلۆنTrenbolone، میلینجێستریل Melengestrol. پاش خواردنی گۆشتی چێڵ کە پاشماوەی ئەم ھۆرمۆنانەی تێدایە لەوانەیە کە ببێتە ئەگەری تێکچوونی ھاوسەنگی ھۆرمۆنەکان لە لەشدا کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر گەشە و زاوزێ و گۆڕان لە ریتمی دابەشبوونی خانەکان و ھەتا پەیدابوونی شێرپەنجەی مەمک یان پرۆستات یان کۆڵۆن. کە باسی کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی ھۆرمۆنەکانی ناو گۆشت دەکرێت منداڵ و ئافرەتی دووگیان و کۆرپە لە بەرزترین ریسکدان. لە چەندین لێکۆڵینەوەدا ھاتووە کە لەوانەیە باڵغبوونی پێشوەختی کچان بۆ کاریگەری ئەم ھۆرمۆنانە بگەڕێتەوە، ھەروەھا لەوانەشە کە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک زیاتر بکات.
Top