گەورەكردنی قەبارەی لێوەكان

گەورەكردنی قەبارەی لێوەكان
گەورەكردنی لێوەكان بەشێكی گرنگە لە جوانكاری لێوەكان. بە مەبەستی بوون بە خاوەن لێوێكی پڕ، چەند رێگایەكی جیاواز هەن بۆ گەورەكردنی قەبارە و گۆڕینی شێوەی لێوەكان كە بەگشتی دەكەونە نێو 2 كاتیگۆری: یەكەم، بەكارهێنانی دەرزی پڕكەرەوە (فیلەر Fillers). دووەم، چاندنی ماددەی دەستكرد لەناو لێودا Implants كە تەنیا 1- 2 كاتژمێر دەخایەنێت. دەرزی فیلەر لەژێر بەنجی خۆجییدا لێدەدرێت، جۆرەكانی فیلەر ئەمانەن: ئارتێكۆل Artecoll، ئارگیفۆرم Argiform، ئۆتۆلۆگن Autologen، كۆلاجینCollagen، دێرمالۆجین Dermalogen، هایلافۆرم HylaForm، رێستیلەین Restylane، جیوڤادێرم Juvaderm، ئایزۆلاگینIsolagen . گەورەكردنی لێوەكان بە هەموو رێگایەك دەبێتە هۆی ئازار و ناڕەحەتی كە بۆ ماوەیەكی كەم بەردەوام دەبێت. پێویستە ئەم راستییە بزانرێت كە گەورەكردنی لێو بە هەر رێگایەك هەرگیز هەمیشەیی نییە، چونكە لەش بە تێپەڕبوونی كات ماددەی بەكارهاتوو هەڵدەمژێت. بۆ نموونە كاریگەری دەرزی كۆلاجین بۆ ماوەی 3- 6 مانگ بەردەوام دەبێت، كەچی دەرزی چەوری Fat injection بۆ ماوەی 3- 12 مانگ بەردەوام دەبێت.
Top