چۆن ئارەزووی خواردنی شیرینی کۆنترۆل دەکەیت؟

چۆن ئارەزووی خواردنی شیرینی کۆنترۆل دەکەیت؟
لە چەندین لێکۆڵینەودا ھاتووە کە حەزی شیرینی Sugar cravings زیاتر لە ئافرەتان بەدی دەکرێت بەتایبەتی لەکاتی دڵتوندی و قەیرانە دەروونییەکاندا، لە ھەندێک کەسیشدا ھێندە بەتێن دەبێت کە دەگاتە ئەندازەی راھاتن لەسەر شەکر Sugar addiction ھەر وەکو راھاتن لەسەر ھەندێک دەرمان کە ناتوانرێت بە ئاسانی وازی لێ بھێنرێت. بۆ سووککردنی حەزی شیرینی پەیڕەوی چەند ھەنگاوێک بکە لەمانە: گرنگیدان بە ژەمێکی ھاوسەنگی بەیانیان بە مەبەستی کەمکردنەوەی یان بەلاوەنانی ئارەزووی خواردنی شیرینی، ھەوڵ بدە کە ژەمی خۆراکی بەیانیات پێکھاتبێت لە پرۆتین، چەوری و خۆراکی رووەکی. بە پێی توانا دوورکەوە لە خۆراکی کاربۆھیدراتی و نیشاستە و شەکرەکان، چونکە ئەم خۆراکانە حەزی خواردنی شەکر و شیرینی زێتر دەکەن. ھەوڵ بدە کە ژەمەکانی خۆراکت رێکبخەیت، سێ ژەمی سەرەکی لە کاتی خۆیدا و دەشتوانیت کە جگە لە سێ ژەمەکە دوو ژەمی بچووک لە نێوانیاندا بخۆیت، بەم شێوەیە ئاستی شەکری خوێن تا ئەو رادەیە دانابەزێت کە ببێتە ھۆی ھەستکردن بە برسیبوون و وروژاندنەوەی حەزی شیرینی. ھەوڵ بدە کە لەکاتی ھەستکردنت بە حەزی شیرینی فشار لە خۆت بکەیت و لەجیاتی خواردنی شیرینی مەشقێکی وەرزشی وەکو رۆیشتن ئەنجام بدەیت، حەزی توند بۆ خواردنی شیرینی ئەوپەڕی بۆ ماوەی ١٠-٢٠ خولەک دەمێنێتەوە ئینجا لەخۆیەوە نامێنێت، بۆیە ئەگەر بتوانیت کە ھەر لەگەڵ ھەستکردن بە حەزی شیرینی خۆتی لێ بدزیتەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ئەوا حەزەکە نامێنێت، ئەگینا لەکاتی گەڕانەوەی حەزی شیرینی پارچەیەک میوە بخۆ لەگەڵ خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو.
Top