لەساڵی رابردوو زیاتر لە ١٤ ملیۆن حالەتی شێرپەنجە لە جیھاندا تۆمارکراوە

لەساڵی رابردوو زیاتر لە ١٤ ملیۆن حالەتی شێرپەنجە لە جیھاندا تۆمارکراوە
نەخۆشیی شێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و یەکێک لەو نەخۆشییانەیە کە مەترسی مەرگ لە سەر ژیانی توشبوو دروست دەکات.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە لەھەڵکشاندایە و لەساڵی رابردوو زیاتر لە ١٤ ملیۆن حالەتی شێرپەنجە تۆمارکراوە و پێشبینیش دەکرێت بۆ ئەمساڵ رێژەکە بۆ ٢٠ ملیۆن کەس بەرزببێتەوە. بەپێی لێکدانەوەکانی کۆمەڵەی توێژینەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا، نیوەی خەڵکی (٥٤%ی پیاوان و ٤٨%ی خانمان) لە یەکێک لە قۆناخەکانی ژیانیاندا تووشی شێرپەنجە دەبن. ئافرەتان زیاتر تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن کە زۆر جار بڕین، یان لابردنی مەمکی لێدەکەوێتەوە، ئەوەش کاریگەرییەکی زۆری جەستەیی و رۆحیان لە سەر دروست دەکات. تەواوی ئەم راپۆرتەی لە زمارە (١٠٦٣) گوڤاری گوڵان بڵاو دەبێتەوە .
Top