میوە ترشەكان

میوە ترشەكان
بۆ زۆربەی خەڵك خواردنی میوە نەبۆتە گرفت كە باس لە ترشێتیAcidity هەندێك میوە دەكرێت. بەگشتی وەكو گروپ میوەكان لە رووی كیمیاییەوە ترشن، بەڵام ترشێتی هەندێكیان زۆر بەرزە بەتایبەتی میوە مزرەكان Citrus fruits. بۆ پێوانەی ترشێتی هەر ماددەیەك یەكەی PH بەكاردەهێنرێت كە هەر چەند نزمتر بێت واتە ترشێتی ماددەكە زیاترە. ترشێتی لیمۆ بە PH لە دەوری ژمارە 2 دایە واتە ترشترین میوەیە. لەسەر زەویدا هیچ جۆرە میوەك نییە بە PH ی ژمارە 14 دا كە مانای تفتی ماددە دەگەیەنێت. PH ی كاڵەك دەگاتە لە نێوان 60.6-6 دایە. میوەكانی تری وەكو هەرمێ خاوەنی ترشێتی PH ی 4.6-3 یە، هەروەها ترشێتی فەراولە یان فەرەنگی دەگاتە 3.9-3. بۆ یەكێك كە هیچ نەخۆشییەكی لە گەدەیدا نەبێت، خواردنی بڕی تەواوی میوەكان لەگەڵ ترشێتییەكەیان نابێتە ئەگەری دروست نەبوونی هیچ كێشەیەكی تەندروستی. ئەوەش مەسەلەیەكی گرنگە كە كام خۆراك دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددەی ترش لە لەشدا، میوەكان لە هەموو خۆراكەكانی تر سەلامەتترن لەم رووەوە بە بەراوردكردن لەگەڵ گۆشت و ماسی و پەنیر كە ترشێتی ناو گورچیلەكان بەرز دەكەنەوە، هەندێكیشیان رێژەی ترشی یوریك لە لەشدا بەرزدەكەنەوە كە لەوانەیە گرفت لە جومگە و گورچیلەدا پەیدا بكات.
Top