بۆچی خۆراكی ئۆرگانیك لە خۆراكی ئاسایی گرانترە؟

بۆچی خۆراكی ئۆرگانیك لە خۆراكی ئاسایی گرانترە؟
تا بە خۆراكێك بگوترێ ئۆرگانیك Organic foodsدەبێ بكەوێتە ژێر چەندین ستانداردی پەیوەست بە بەرهەمهێنان. تا پێش سەدەی بیستەم هەموو بەرهەمە كشتوكاڵییەكان ئۆرگانیك بوون، بەڵام پاشان چەندین ماددەی كیمیایی و پەینی كیمیایی بە مەبەستی زیادكردنی بەرهەم و مەبەستی تر خرانە ناو بواری كشتوكاڵەوە. ئەو خۆراكانە نابنە ئۆرگانیك ئەگەر: بە بەكارهێنانی پەین و ماددە بكوژەكانی مێروو و بكوژەكانی گیایە زیانبەخشەكان لە كشتوكاڵدا بەرهەم بهێنرێن، هەروەها بەكارهێنانی هۆرمۆنی گەشە و ماددە دژەژییەكان بۆ چێڵ و ئاژەڵە شیردەرەكانی تر بە مەبەستی زیادكردنی بەرهەمی شیر و زیادبوونی كێش، ئەو خۆراكانەی كە بە مامەڵەی جینی بەرهەم دەهێنرێن، بەكارهێنانی تەكنۆلۆژیای نانۆ Nanotechnology بۆ خۆراك و كشتوكاڵ. پەسندكردنی خۆراكی ئۆرگانیك دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە: ڕێژەیەكی بەرز لە ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان و چەورییە ناتێرەكان و ئۆمیگا 3 لەخۆدەگرن، ڕێژەی كەم لە ماددە خراپەكان لەخۆدەگرن وەكو كانزا قوڕسەكان و پاشماوەی ماددە بكوژەكانی مێروو. خۆراكی ئۆرگانیك لە چەندین سیفەتی تر جیاوازی لەگەڵ خۆراكی نائۆرگانیكدا هەیە، بۆ نموونە لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە سێوی ئۆرگانیك لە چێژدا شیرینترە، توندی و پتەوی باشترە، بەڵام نرخی خۆراكی ئۆرگانیك بەگشتی بە ڕێژەی 40%-10 یان زیاتر لە خۆراكی ئاسایی گرانترە.
Top