كۆندوم Condom

كۆندوم Condom
كۆندوم لە ماددەیەكی لاستیكی زۆر تەنك دروست كراوە بە ناوی لاتێكس Latexو لە كاتی جووتبووندا نایەڵێ كە سپێرم بگاتە ناو زێی ئافرەتەوە. بەكارهێنانی كۆندوم تاكە ڕێگەیە كە جگە لە ڕێگرتن لە دووگیانی، ڕێگەیەكی خۆپاراستنیشە لەو نەخۆشییانەی كە بە سێكسەوە دەگوازرێنەوە بە ئایدزیشەوە، بۆیە زۆر جار كۆندوم بە پارێزەری ژیان ناوزەد دەكرێ. ئەگەر هەر جارێك كە سێكس دەكەیت كۆندوم بەكاربێنیت، ئەگەر هەموو جارێك و بە دروستی بەكاربێت، ئەوا بە ڕێژەی 99% مەبەست دەپێكێت و ڕێژەی فەشەل دەگاتە تەنیا 2%. نابێ كە هەرگیز كۆندوم بەو ماددە چەوركارانەوە چەوربكرێت كە بناغەی ڕوونییان هەیە وەكو ڤازەلین، چونكە دەبنە هۆی درز و قڵیشان و تێكشكاندنی كۆندومەكە، بەڵكو تەنیا دەكرێ بەو ماددانە چەوربكرێ كە بناغەی ئاویان هەیە وەكو Glyde گلاید و جێلی K-Y، هەروەها بەكارهێنانی دەرمانی بكوژی سپێرم لەگەڵ كۆندومدا هێشتا ئەم ڕێژەیە كەمتر دەكاتەوە. كۆندوم گەلێك جۆری هەیە لە ڕووی قەبارەوە نۆرمال، گەورە، بچووك، هەروەها جۆری بۆندار، سادە و دەنكدار Ribbed، ڕەنگی جۆراوجۆریشی هەیە. كۆندوم گەلێك ماركەی بازرگانی هەیە، نرخی هەرزانە، لە زۆربەی وڵاتاندا بە خۆڕایی دابەش دەكرێت.
Top