كە ئارەزووی خواردن زیاد دەكات

كە ئارەزووی خواردن زیاد دەكات
زیادبوونی ئارەزووی خواردن Appetite حاڵەتێكی باوە، هۆكاری دەروونی و هۆكاری هۆرمۆنی لەپاڵە. لەوانەیە كە زیادبوونی ئارەزووی خواردن یان زیادخواردن Polyphagia لەخۆیەوە ڕووبدات و بەردەوام بێت بە گوێرەی هۆكارەكەی، مەرجیش نییە كە هەموو جارێك زیادبوونی ئارەزووی خواردن یان زیادخواردن ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش یان قەڵەوی. هۆیەكانی زیادبوونی ئارەزووی خواردن بریتین لە: پەستی، ئازار و گرژی پێش عادە، بۆلیمیا Bulimia یان زیادخواردن كە بنەمایەكی دەروونی هەیە و زیاتر لە ئافرەتانی تەمەن 18- 30 دا دەبینرێت، نەخۆشی شەكرە و شەكرەی دووگیانی، زیاد دەردانی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی Hyperthyroidism، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، دەرمان وەكو: كۆرتیكۆستیرۆیدەكان، پێریئاكتین، دەرمانی دژەخەمۆكی. بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە هاریكاری دەروونی سوودی هەیە، لە هەندێك حاڵەتیشدا دكتۆری دەروونی پێویست دەكات، بەتایبەتی ئەگەر بەردەوام بوو یان هۆكارەكەی دیار نەبوو، یانیش نیشانەی تری لەگەڵدابوو. ئەگەر دەرمانێك وەردەگریت و وەكو زیانی لابەلا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن، ئاگاداری دكتۆرت بكەرەوە بۆ كەمكردنەوەی ژەمی دەرمانەكە یان ڕاگرتنی دەرمانەكە یانیش گۆڕینی دەرمانەكە بە دەرمانی تر كە ئەم زیانە لابەلایە پەیدا نەكات.
Top