خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ لە ئافرەتدا

خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ لە ئافرەتدا
نەخۆشی دڵ Heart disease یەكێكە لە هۆكارەكانی مردن لەپیاو و ئافرەتدا، ئەگەرچی قەڵەوی و ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆل و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەكرە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاتر دەكەن، بەڵام چەندین فاكتەری تر لەوانەیە ڕۆڵی گەورەتریان هەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بەتایبەتی لە ئافرەتاندا، بۆ نموونە ئاستی نزمی هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen لەپاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكی خولی مانگانە Menopause، كفتی و شەكەتی دەروونی Stress، خەمۆكی، جگەرەكێشان. نیشانەكانی نەخۆشی دڵ لە ئافرەتان جیاوازی هەیە لەوەی كە لە پیاواندا بەدی دەكرێت. نیشانەكانی نەخۆشی لە ئافرەتدا بریتین لە: ئازار یان ناڕحەتی لە سینگ و ناوچەی مل و بەشی سەرەوەی پشت، هێڵنج یان ڕشانەوە، هەستكردن بە ماندووبوون، سەرسووڕان. ڕێگەكانی خۆپاراستن ئەمانەن: مەشقی وەرزشی مامناوەندی یان توند بۆ دابەزاندنی كێش ڕۆژانە 90-60 خولەك و بۆ هێشتنەوەی كێش مەشقی مامناوەندی یان سووك بۆ ماوەی 30 خولەك بەلای كەم هەفتانە 5 ڕۆژ، دووركەوتنەوە لە جگەرە و تووتن، هەڵبژاردنی خۆراكێكی تەندروستییانە وەكو بڕی زیادی سەوزە و میوە و پاقلەمەنییەكان و ماسی لەگەڵ بڕی كەمی چەورییە تێرەكان و بەرهەمی ئاژەڵی، خۆپاراستن لە شەكەتی دەروونی و چارەسەركردنی خەمۆكی.
Top