كرێمی تەڕكردنی لێو

كرێمی تەڕكردنی لێو
لێوەكان لە رۆژانی رەمەزان و كەشوهەوای گەرمدا هەمیشە وشك دەبن، وشكبوونی لێوەكانیش دەبێتە مایەی قلێشان و لەت بوون، بەم چەشنە جوانیی لێوت لەدەست دەدەیت و دواتریش درەنگ چارەسەر دەبێت، بۆیە تا دەتوانیت مەهێڵە لێوەكانت وشك بن، تا دواتر تووشی كێشە و گرفت نەبیتەوە، هەوڵبدە بەیانیان كرێمی تەڕكردنی لێو بەكاربهێنە، چونكە بە درێژایی شەو لێوەكان وشك دەبن، هەروەها لێدانی كرێمی شێدار سەر لە بەیانی لە تیشكی خۆریش بە دوورت دەگرێت، كاتێك لێو تەڕ و بریقەدار بن جوانییشی زیاتر دەردەكەوێت، ئەگەر توانیت شەوانە بەر لە نووستن بڕێكی كەم لە كرێمی تەڕكردنی لێو بەكار بهێنە، تا لە شەودا دوچاری وشكبوونێكی زۆر نەبێتەوە، هەر لێدانێكی كرێم لە لێوەكان بۆ ماوەی (4 تا 5) كاتژمێر دەمێنێتەوە، بۆیە دەبێت دوای ئەو ماوە كرێمەكە دووبارە لە لێوت بدەیتەوە، لە بیری مەكە دوای هەر ژەمە خواردنێك چەندین ماددەی نێو خواردنەكان لەسەر لێو بەجێ دەمێنێت، بە لێدانی كرێمی لێو و تەڕكردنی لێو، پێستی لێوت پاك و نەرمتر دەكەیتەوە، كە ئەوەش هەنگاوێكە بۆ رازاوەكردنی لێو.
Top