چۆن پارێزگاری لە جوانیی لەشولارت دەكەیت لە مانگی رەمەزان

چۆن پارێزگاری لە جوانیی لەشولارت  دەكەیت لە مانگی رەمەزان
زۆربەی خانمان لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی بەرۆژوو بوون و خەریك بوونیان بە مانگی رەمەزانەوە گۆڕانكاری بەسەر جەستەیاندا دێت، كە كاری رۆژانەیان دوو هێندەی مانگەكانی دیكە دەبێت، بۆیە پێویستە پارێزگاری لە جوانیی جەستە گرنگترین هەنگاو بێت، لێرەوە رەچاوی ئەو هەنگاوانە بكە تا لەشولارت تێك نەچێت، یان گۆڕانكارییەكی ئەوتۆیان بەسەردا نەیەت، پسپۆڕان هەنگاوەكان لە حەوت هەنگاودا دەبیننەوە كە بریتیین لە: بەهۆی ماندووبوون و نەخواردنەوەی ئاو، پێویستە لە كاتی پارشێو و بەربانگدا بڕێكی زۆر ئاو و شلە نۆش بكەیت، جەستەی ئافرەتان بە نەخواردنەوەی ئاو و شلە تووشی وشك بوون دەبێت، لەو كاتەی روخسارت وشك دەبێت و جەستەشت لاواز دەبیت، پێویستت بە كەمكردنەوەی قاوە و ئەو خواردنە هەیە كە خەوت تێك دەدەن، یان ئەوانەی تووشی ژانە سەرت دەكەن، خواردنی زۆر مەخۆ، واتە با خواردنت رێژیی بێت، هەوڵبدە كەمترین خواردن لە زۆرترین جۆرە خواردن نۆش بكەیت، لە خواردنی چەور و شیرین خۆت بە دوور بگرە، هەوڵبدە بەر لە مانگی رەمەزان هەفتەی دوو رۆژ بە رووژوو بیت، تا جەستەت ئامادە بێت بۆ رەمەزان، خواردنی پارشێو زوو بخۆ، واتە بەر لە بانگ خواردنەكەت بخۆ و ئاوێكی زۆر بخۆرەوە تا خۆت بۆ رۆژەكە ئامادە بكەیت، خەوت باش بكە، لەگەڵ ئەوەی لە مانگی رەمەزان كاتەكانی خەو تێك دەچن، بەڵام هەوڵبدە ئەگەر بە شەویش نەبێت، بە رۆژ خەوێكی باش بكەیت، دوا هەنگاو وەرزشكردن لە بیر مەكە، هەوڵبدە رۆژانە، یان دوای نانی ئێوارە، وەرزش بكەیت.
Top