لە مانگی رەمەزاندا نەرم و نیانیی پێستت بپارێزە

لە مانگی رەمەزاندا نەرم و نیانیی پێستت بپارێزە
بەهۆی ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا بەرۆژوو دەبیت پێست تووشی وشكبوونەوە دەبێت، بۆیە پێویستە پارێزگاری لە پێستت بكەیت تا پێستت نەرم و نیان بێت بەهۆی ئەوەی وشك بوونی پێستت دەبێتە هۆكاری شێواندنی جوانیت، چەندین رێنمایی هەن كە پارێزگاری لە پێست دەكەن بۆ ئەوەی لە وشكبوون بە دوور بێت، وەك: سەرەتا نابێت لە مانگی رەمەزاندا بە ئاوی گەرم خۆت بشۆیت، یان دەم و چاوت بشۆیت، بەهۆی ئەوەی پێستت وشكە و ئاوی گەرمیشی بەركەوێت زیاتر زیانی پێ دەگات، بۆیە تا دەتوانی بە ئاوی شلەتێن، یان سارد خۆت و دەم و چاوت بشۆ، كاتێك بەرۆژوویت دەتوانی كرێمی تەڕكردنی روخسار و پێست بەكار بهێنیت، بۆیە پێویستە كرێمێكی باشت هەبێت تا پارێزگاری لە پێستت بكات و نەهێڵێت وشك ببێتەوە، رۆژانە دەتوانیت ماسكەكانی نەرمكردنی پێست بەكار بهێنیت، تا روخسارێكی گەش و جوانت هەبێت، هەروەها هەوڵبدە لابەرەوەی بەشی سەرەوەی پێستت بەكاربهێنە، ئەو كەرەستەیە كە بەشی سەرەوەی پێست هەڵدەگرێت، ئەو هەنگاوە پێویستە هەفتەی یەك جار ئەنجامی بدەیت، لەوكاتەی هەستت كرد پێستت وشكە، یان بڕێك چەوری دەردەكات، دەتوانی دەم وچاوت بشۆیت، تا پێستت لە وشكی بە دوور بێت، هەروەها چەورییەكەش راماڵێت، وا چاكە ئەو خواردنانە بخۆیت كە رێژیەكی زۆر ئاویان تێدایە، وەك: خەیار، شووتی، ئەناناس، خاس(كاهو).
Top