ئاوی قورس

ئاوی قورس
ئاوی ئاسایی خاوێن لە دوو گەردیلەی هایدرۆجین و گەردیلەیەك ئۆكسجین پێك دێت هەروەها شێوە كیمیاییەكەی بریتییە لە H2O وتا یەك گەردیلە ئۆكسجین و دوو گەردیلەی هایدرۆجین، هەروەها دەتوانین بەم ئاوە بڵێین Light water، كە جۆرەكەی دیكەی ناو دەبرێت بە Heavy Water، هایدرۆجین لە سرووشتدا، سێ دانە ئایزۆتۆپی هەیە :
١- هایدرۆجینی ئاسایی كە ناسراوە بە Protium (پرۆتیۆم) كە ناوكی لە یەك پرۆتۆن پێك دێت
٢- دووەم دانە deuterium (دیتیریۆم) كە ناوكی لە یەك پرۆتۆن و یەك نیوترۆن پێك دێت
٣- سێیەم دانەش tritium (تیتریۆ) كە ناوكی لەیەك پرۆتۆن و دوو نیوترۆن پێك دێت، لە سرووشتدا هایدرۆجین لە %99.985 لە پرۆتیۆم، پێك دێت Protium لە كاتێكدا لە %0.015 لە دیتیریۆم پێك دێت deuterium وە بەشێك لە 10^17 ـ پێك دێت لە tritium تیتریۆم كە بە یەكێك لە ماددە تیشكاوەرییەكان دادەنرێ، لە ساڵی ١٩٣١ كیمیاگەرێكی ئەمریكی بە ناوی هارۆلد كلایتن ئۆری ئاوی قورسی دۆزییەوە و لە ساڵی ١٩٣٤ خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت لە كیمیا، بەهۆی ئەو داهێنانەوە، بەڵام پێش ئەوە لەساڵی ١٩٣٣ لویس و دۆناڵد Lewis & Donald توانیان چەند ملیمترێك ئاوی قورسی خاوێن ئامادە بكەن لە رێگەی شیبوونەوەی كارەبایی كە بۆ ئاوەكەیان كرد، چونكە كاتێك ئاو بە كارەبا شی دەكرێتەوە، ئەو گازەی كە پەیدا دەبێت لەو شیبوونەوەیە لە جەمسەری كاپۆد كۆ دەبێتەوە، زۆرینەی ئەو گازەشی كە كۆ بۆتەوە هایدرۆجینە، بۆیە ئەو ئاوەی كە دەمێنێتەوە ئۆكسیدی دیتیریۆمە enriched، بە شێوەیەكی بەردەوام پێویستە شیبوونەوەی كارەبایی بۆ سەدەها لیتر ئاو بكرێت بەو شێوەیە بۆ بەدەستهێنانی ئاوی قورس، پێكهاتەی ئاوی قورس : ئاوی قورس پێك دێت لە دیتیریۆم و ئۆكسجین و شێوگە كیمییایەكەی بریتییە لە D2O چونكە كاتێك دیتیریۆم ئۆكسجین كارلێك دەكەن ئۆكسیدی دیتیریۆم پێك دەهێنن، كە ناسراوە بە ئاوی قورس (Heavy Water ) هەندێك سەرچاوەی سرووشتیی ئاو وەك دەریا و دەریاچە و باراناو، بڕێكی كەم ئاوی قورسی تێدایە كە 6760 بەش لە H2O بەشێكی ئاوی قورس پێك دێت بارستە مۆلی ئاوی قورس M=20ئەمەش لە كاتێكدایە كە بارستە مۆلی ئاوی ئاسایی خۆمان M=18 هەر لەبەر ئەمەشە ناو دەبرێت بە ئاوی قورس، هەروەها هەریەكە لە پلەی كوڵان و بەستن و چڕبوونەوەشی لە ئاوی ئاسایی زیاترە.
Top